ماڵپه‌ڕی تویته‌ر ڕای گه‌یاند، به هیچ هۆكارێك لاپه‌ڕه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی دنیا ناسڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كانیشیان كه زۆر جار له ڕێی تۆڕه‌كه‌یانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، نایكه‌نه هۆكاری لابردنی هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر باسی هه‌ر شتێكی كردبێ.
ئه‌م قسانه به‌هۆی چه‌ند تویتێكی دۆناڵد تره‌مپه‌وه كراوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكی كردبوو دژی كۆریای باكور، بۆیه ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گیرا و دوایش كرا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ڕێ نه‌دات ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بڵاو بكرێنه‌وه.
له په‌یامێكی فه‌رمیی تۆڕه‌كه‌دا هاتووه، تویته‌ر هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری گفتوگۆی گشتی و جیهانی بكات، سه‌ركرده هه‌ڵبژێراوه‌كانی دنیا ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه تێیدا چونكه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له كۆمه‌ڵگه‌كانیان دروست كردووه.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو، بلۆككردنی سه‌ركرده جیهانییه‌كان له تویته‌ر یان لابردنی هه‌ر تویتێك كه هه‌رای دروست كردووه، ده‌بێته هۆی لابردنی زانیاریی گرنگ كه پێویسته خه‌ڵكی بیزانن و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌رگیز لابردنیش هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك له گۆ ناخات، ته‌نیا گفتوگۆی هێمنانه له ڕێی وشه‌وه تێك ده‌دات.
هه‌میشه تویته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له‌و تۆڕه هه‌را دروست ده‌كات و چاودێران پێیان وایه به‌بێ ڕاوێژكردن به ڕاوێژكاره‌كانی كۆشكی سپی بڵاویان ده‌كاته‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردووش چه‌ند تویتێكی كرد، له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه گوتبووی، ئێمه دوگمه‌یه‌كی گه‌وره‌ترمان له‌وه‌ی كۆریای باكور هه‌یه، به فه‌له‌ستینییه‌كانیشی گوتبوو ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بن، چیتر پاره‌تان ناده‌ینێ.