سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە، کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون.
ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندوویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندوویەتی. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک: سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، عەباس حەقیقی ھەروەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پێوەندییەکی نزیکی بووە.
به‌سه‌رهاتی ژیانی مامۆستا سه‌ید كامیلی ئیمامی زەنبیلی (ئاوات) له زمانی خۆیه‌وه، وێنه‌یه‌كی ساڵانی دوورمان بۆدهنخشێنێ: (له ساڵی 1282ی هه‌تاوی(١٩٠٣) له گوندی زه‌نبیل له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدانی زه‌نبیل له دایك بووم، له شێعردا نازناوی "ئاوات"م بۆخوم هه‌ڵبژاردووه، بابم خوالێخۆش بێت، سه‌ید عه‌بدولحه‌كیم كوڕی سه‌ید عه‌بدولكه‌ریمی زه‌نبیله، كه هه‌ردووكیان له ڕێبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشی و قادری بوون، له‌نێو خوێنده‌وار و مه‌لا و فه‌قێدا چاوم كراوه، قامكی باب و مام و كه‌سوكاری خوێنده‌وار پشت پشتیان بۆ كردم. له ساڵی ١٢٩١(١٩١٢)دا له لای مه‌لا مه‌حموودی مه‌شهور به مه‌لا ڕه‌شه له زه‌نبیل ده‌ستم كرد به خوێندنی سیپاره و ده‌رسه فارسی و عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و پاش دوو سێ ساڵ له خزمه‌ت كاكمدا خوالێخۆشبوو سه‌ید محه‌مه‌د نورانی چووینه خزمه‌ت مامم مه‌رحومی حاجی بابه شێخ له ئاوایی جه‌میان بۆ خوێندن.
دوو ساڵ له‌وێ بووین و چووینه دێی تورجان و له لای ماموستا مه‌لا سادقی واسق بیلا درێژه‌مان به خوێندن دا، دوای ساڵ و نیوێك هاتینه‌وه زه‌نبیل و له خزمه‌ت ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌هیمی ناسراو به مه‌لای ده‌رزیوه‌لی دا خوێندمان. تا ماموستا ماڵی رۆیشت بۆ ئاوایی كانی سێ‌و، كه هه‌ر له‌وێ ئه‌مری خودای به جێ هێنا و ماوه‌ی ساڵێك بێ ده‌رس ماینه‌وه و پاش ئه‌و ساڵه له‌گه‌ڵ برای زۆر خۆشه‌ویست و به‌رێز و له گیانم شیرین‌تر كاك "هه‌باس"ی مه‌شهوور به حه‌قیقی چووینه ئاوایی باغچه‌ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد و له خزمه‌ت ماموستا مه‌لا سه‌ید كه‌ریمی موده‌ریسی له خوێندن هه‌ڵچووینه‌وه. یه‌كمان گرت و جا وه‌ره ده‌رسان بخوێنه و ده‌وران وه‌كه و هه‌رچی شیعری بیستووته و نه‌تبیستووه شێویكه و وردی ده‌وه.
شیعرمان ده‌گوت و به ده‌سته‌وام تاریفی یه‌كترمان ده‌كرد، مه‌گه‌ر له خه‌وتندا ده‌نا هه‌ر موشه‌رعێن و شه‌ڕه شیعر و گاڵته و گۆرانی و خۆشی بوو، ئه‌وه‌نده‌مان دڵ خۆش بوو هه‌رچیمان ده‌خوێند زۆر زوو له به‌رمان ده‌كرد و ماموستا زۆرمان لێ رازی بوو، هه‌روه‌ها ئێمه‌یش به ته‌واوی له ژیانمان رازی بووین، چه‌ند جاری تریشم گوتووه به قه‌ولی كوردی سه‌ت بریا هه‌ر ئه‌وده‌م مردبام چونكی نه له پێشدا خۆشی وام دیبوو، وه نه له پاشان تووشی هاتمه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه، كه ساڵێك بوو وه‌ك باغچه‌یه‌كی سه‌وز و پڕ گوڵ وایه له كێڵگه‌ی كه‌س نه‌كێڵ و به‌رده ڕه‌قی ژیانمدا.
له ساڵی ١٣٠٩(١٩٣٠)دا به هۆی ناساغی بابمه‌وه ده‌ستم له خوێندن هه‌ڵگرت و ژنیان بۆ هێنام و سه‌ره‌نجام له ساڵی ١٣١٣(١٩٣٤)دا بابم وه‌فاتی كرد و دوای ساڵێك ماڵم چووه ئاشی چۆمی زه‌نبیل و ساڵێك له‌وێ بووم و به كشتوكاڵ رامبوارد و منداڵم بوون به ڕیشه‌وه دوایی ماڵم چووه دێێ گه‌ردیگلان. ڕه‌نگه دۆسته‌كانم بزانن، كه له سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه به ده‌ست و قه‌ڵه‌م و نووسین و گوتن و چه‌ك دژی شا و رژێمه‌كه‌ی كارم كرد و ماڵم هه‌ر له گه‌ردیگلان بوو، له ساڵی ١٣٢٥(١٩٤٦) به ده‌ست به‌كرێ گیراوه‌كانی په‌هله‌وی گیرام و خرامه به‌ندیخانه و ماوه‌ی دوو ساڵ له زیندانه‌كانی بۆكان و سه‌قز ورمێ و مه‌هاباددا مامه‌وه، له سه‌ره‌تای ١٣٢٧(١٩٤٨)دا ئازاد كرام و هاتمه‌وه ماڵێكی ساردوسڕ و بێ نان و ئاو، چونكه منداڵه‌كانم وردبوون و ته‌نیا كاكم پێیان ڕاده‌گه‌یشت، ئه‌ویش خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو به‌ڵام هه‌رچی له پاش منداڵه‌كانی من مابایه‌وه بۆ خۆی و منداڵه‌كانی ده‌یان خوارد.
ئیتر ماڵم بۆ خڕ نه‌كراوه و قسه‌ی خۆمان بێ پێشم خۆش نه‌بوو وه‌خڕی كه‌م، به‌شی ئه‌و شێوه‌م بووبووایه بۆ سبه‌ینێ ده‌مگوت: خودا گه‌وره‌یه و ئێسته‌یش هه‌روام. له ساڵی ١٣٢٩(١٩٥٠)دا ماڵم چووه ئاوایی جه‌میان و ساڵی ١٣٣٠(١٩٥١) چوومه ئاوایی زه‌نبیل و ساڵی ١٣٣٢(١٩٥٣) چوومه ئاوایی شێخ چۆپان هه‌ر له‌و ناوچه و ساڵی ١٣٣٣(١٩٥٤) هاتمه‌وه دێی قاقڵاوا دراوسێی زه‌نبیل و ئێستەیش هه‌ر له‌و گونده‌م و خه‌ریكی كشتوكاڵم و له‌باره‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ماڵییه‌وه وه‌ك مه‌لا گوته‌نی، به‌ردێكی قورس له حه‌وشه‌ی خۆمانه به جه‌وانی نه‌مده‌توانی به‌رزی كه‌مه‌وه و ئێستەیش، كه پیریش بووم هه‌ر بۆم به‌رز نابێته‌وه، كه وایه هه‌ر وه‌ك خۆمم.)
ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٩ کۆچی دوایی کردووە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە.
نموونەیەک لە شییعرە بەرزەکانی ئاوات:
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، دەچم!
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی!
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ئیمانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، ڕەشەجێ ڕاوگەیی شەیتانە، نەچی!
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم!
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێکچووە، وێرانە، نەچی!
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەریانە، نەچی!
من دەڵێم مەرکەزی ئەسڕاڕی حەریفانە، دەچم!
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی!
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵگانە، دەچم!
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی!
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سوڕ ما "کامیل"
من دەڵێم جوانە دەچم، ئەو دەڵێ واجوانە نەچی
سەرچاوە/ شاری دڵ، دیوانی ئاوات، سەید جەعفەر ئیمام زەنبیلی، یەکەم چاپ، ئانا، تاران.