له شه‌وی سه‌ری ساڵدا، مه‌ی حه‌ریری ڤیدیۆیه‌كی خۆی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ویستی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی تازه له هه‌وادارانی بكات، كه‌چی له بێ ئاگاییدا قژی سووتا.
''مه‌ی حه‌ریری" ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لبنانی، له شه‌وی سه‌ری ساڵی تازه‌دا ڤیدیۆیه‌كی خۆی گرتبوو كه له‌به‌رده‌م ئاگرێك دانیشتبوو، وا ده‌رده‌كه‌وت له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانیدا یادی ئه‌و شه‌وه بكاته‌وه و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رێت، كه‌چی تا ئه‌م خه‌ریكی قسه‌كانی بوو، قژی له‌و لاوه به‌ر ئاگره‌كه كه‌وت و سووتا.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی مه‌ی حه‌ریری له ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاو بووه‌وه، زۆربه‌ی هه‌وادارانی هیوای سه‌لامه‌تییان بۆ ڕووخساری خواست و ئومێدیان خواست قژی به زووترین كات درێژ بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك خه‌ڵكی تر به شێوه‌یه‌كی ڕابواردن ڤیدیۆكه‌یان بڵاوكرده‌وه و سووكایه‌تییان پێی كرد.
مه‌ی حه‌ریری گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناسراوی لبنانه، ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی كاری هونه‌رییه و خاوه‌نی چه‌ند كلیپ و ئه‌لبوومێكی خۆیه‌تی، هاوسه‌ری پێشووی "مەلحەم به‌ره‌كات" گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی لبنانی بووه، به‌مه‌ش ناوبانگێكی زۆری له دنیادا په‌یدا كردووه.