واتس ئاپ لاسایی سناپ چات دەكاتەوە

:: PM:05:32:08/01/2018 ‌

بەپێی ئەوەی بەرنامەی سناپ چات بەكارهێنەرێكی زۆری هەیە، بۆیە زۆر لە كۆمپانیاكانی دنیا هەستان بە لاسایی كردنەوەی ئەم بەرنامەیە لە ناویشیاندا بەرنامەی واتس ئاپە.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "bloomberg" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە بەرنامەی واتس ئاپ دەكات، كە لاسایی سناپ چات دەكاتەوە و دەڵێت، بەرنامەی واتس ئاپ ئێستە خزمەتگوزاریی نوێ پێشكەش دەكات ئەویش بە زیادكردنی كامێرایەكی ناوەكی تا رێگە بە بەكارهێنەرانی بدات بۆ وێنە یان ڤیدیۆ گرتن بەشێوەیەكی راستەوخۆ و ناردنی بۆ ستۆریەكەی، كە ئەمە لاسایی كردنەوەی بەرنامەی سناپ چاتە.

واتس ئاپ، كۆمپانیای فەیسبووك خاوەندارێتی دەكات نزیكەی 1.2 ملیار كەس بەكاری دەهێنێت، كە تایبەتمەندییەكە بۆ سیستەمەكانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز فۆن زیادكردوو و ئەم تەیبەتمەندیە بوێیە خراوەتەكار و تازەكردنەوەی حاڵەتەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بۆ هاوڕێیان كارا دەبێت.

بەكارهێنەرانی واتس ئاپ دەتوانێت چۆنێتی دەركەوتنی وێنە و ڤیدیۆكان بكات ئەویش لە رێگەی بژاردەكانی پرایڤەیسەوە "تایبەت"، هەروەها دەتوانن پێش بڵاوكردنەوەی وێنەكان دەستكاری بكەن و حاڵەتی جوانكاری وەك وێنە و دەموچاو نووسین دابنێن. 

بەكارهێنەرانی واتس ئاپ رۆژانە نزیكەی 60 ملیار نامە و 3.3 ملیار وێنە و 760 ملیۆن ڤیدیۆ و 80 ملۆیۆن وینەی جوڵاو (GIV) دەنێرن، كە ئەمە وای كردووە واتس ئاپ ببێتە یەكێك لە بەرنامەكانە بەهێز و متمانە پێكراوەكانی دنیا.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان