به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، مانگێكی ده‌ستكردی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕی به‌سه‌ر وڵاتانه‌وه به‌كارده‌هێنرا، تێكشكاوه و نه‌گه‌یشتووه‌ته بنكه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ میدیاكان ئاشكرایان كرد، مانگه ده‌ستكرده‌كه له ڕێی مووشه‌كێكی جۆری سپه‌یس ئێكس له بنكه‌ی "كیبكا نافیراڵ" له ویلایه‌تی فلۆریدا له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌وه هه‌ڵدراوه‌ته ئاسمان، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تێكشكا بێت.
له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه ئه‌و دوو به‌رپرسه ئاماده‌نه‌بوون ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و ده‌ڵێن، مانگه ده‌ستكرده‌كه زۆر پێشكه‌وتوو بوو له‌بواری سیخوڕی كردن به‌سه‌ر وڵاتان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ریان، له‌لایه‌ن كۆمپانیای "نۆرسرۆب گرومان" دروست كراوه، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان به قۆناغی دووه‌می مووشه‌كی فالكۆن9 به‌رهه‌م هێنراوه، پێشبینی ده‌كرێ دوای هه‌ڵدرانی بۆ بۆشایی ئاسمان له‌سه‌ر ڕوویی ده‌ریا تێكشكا بێ و كه‌وتبێته ناو ده‌ریاوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، مانگه ده‌ستكرده‌كه به ته‌واوی ون بووه و له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر تێكیشك نه‌شكا بێ، ئه‌وا به ته‌واوی ون بووه، بۆیه دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه به خێرایی كراوه‌ته‌وه و ده‌ست به گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای مانگه ده‌ستكرده‌كه كراوه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییش له‌به‌رده‌ست نییه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گه‌ڕان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه سه‌ره‌تایی و بنه‌مایییه ده‌ست پێ بكه‌ن.