كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی، سێ بڵندگۆی نوێی له پێشانگه‌ی CES ئه‌لیكترۆنی ئاشكرا كرد كه تازه به‌رهه‌می هێناون و بڕیاره له 12ی كانوونی دووه‌مدا له لاس فیگاس بیانخاته ڕوو.
هه‌ر سێ بڵندگۆكه به سیسته‌می بلوتوس كار ده‌كه‌ن به ناوه‌كانی SRS-XB41 و SRS-XB31 و SRS-XB21 و هه‌رسێكیشیان دژه‌ئاون و به سیسته‌می پارێزه‌ریی IP67 دروست كراون كه به ئاسانی ده‌تواندرێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ و له‌سه‌ر ده‌ریا و له ناو گه‌رماو و مه‌له‌وانگه‌دا به‌كار دێت.
ئه‌و بڵندگۆیه ده‌چێته ڕیزی كابه‌رییه گه‌وره‌كان كه ماوه‌ی دوو ساڵه كۆمه‌ڵێ كۆمپانیا له به‌رهه‌مهێنانی بڵندگۆدا خستوویانه‌ته به‌ر و سۆنی ده‌یه‌وێ به‌م سێ به‌رهه‌مه پێشه‌نگی به‌ده‌ست بهێنێ.
هه‌ر سێ بڵندگۆكه‌ی سۆنی ڕووناكیی LED له ته‌نیشته‌كانیدا هه‌یه و توانای پاترییه‌كه‌شی له ته‌واوی بڵندگۆی كۆمپانیا ڕكابه‌ره‌كانی باشتره و ده‌توانی 24 سه‌عات كار بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌تواندرێ وه‌ك پاوه‌ربانك به‌كار بێت و له ڕێی ده‌رچه‌ی USB ئامێره هۆشمه‌نده‌كانی تری پێ شه‌حن بكرێته‌وه.
بڕیاره ئه‌م سێ بڵندگۆیه‌ی كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كه، له مانگی نیسانی داهاتوو بخرێته بازاڕه‌كانی دنیاوه.