خاتوونه هونه‌رمه‌ند شیلان عوسمان كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى هونه‌رى جوانه و خاوه‌ن ستایلى تایبه‌تی خۆیه‌تى، له‌ناو ده‌نگى ژنانیشدا ده‌نگێكى زوڵاڵه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1980 له دایك بووه و له ساڵی 1997ـوه ده‌ستى كردووه به كاری هونه‌ری. دواتر له ساڵی 2003 ژیانی هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جه‌نگین جه‌مال كه ژنیاری ئامێری زه‌ربه، پێك هێناوه. به‌رهه‌می ژیانی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده له ده‌ره‌وه‌ى كارى هونه‌ریش بریتییه له دوو كیژ به‌ناوه‌كانی هلێن و باران. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا شیلان وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیار ده‌داته‌وه.
سه‌ره‌تا پێناسه‌ت چییه بۆ هونه‌رى موزیك به‌گشتى؟ ئایا له لای ئێوه چ مانایه‌كی هه‌یه؟
موزیك زۆر گه‌وره‌یه و كه‌سێك كاری هونه‌ری بكات ده‌بێت ڕێزی هونه‌ر و موزیكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌لا بێت، له‌به‌ر ئه‌مه موزیك له لای من چێژی تایبه‌تی هه‌یه.
ئه‌و گرفتانه چین كه تا ئه‌مڕۆ بوونه‌ته له‌مپه‌ر له زیاتر تێكه‌ڵبوونی ژنان به موزیك و گۆرانی؟
كێشه‌ی زۆر له‌سه‌ر موزیك بۆ ژنان ڕوویان داوه، به‌ڵام ژنان بۆ خۆیان وره‌به‌رزن و هیچ كه‌سیش ناتوانێ له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌میان، ئه‌گه‌ریش هه‌بێت زاڵن به‌سه‌ریدا.
زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئێمه مسوڵمانن، ئایا ئاین چه‌ند كاریگه‌ریی هه‌یه له به‌شداریی ژنان له دنیای موزیكدا؟
ئێمه هه‌موو مسوڵمانین، هیچ كاتێكیش ئاین نه‌بووه‌ته ڕێگر له ئاست موزیك و هونه‌ردا. هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر چ ئاینێك بێت هیچ پێوه‌ندیی نییه به موزیكه‌وه و هه‌ر كه‌س به ئاینی خۆی. ئینجا وڵات پێشكه‌وتووه و وابزانم ئه‌وه‌مان به‌ڕێ كردووه. كه‌سه‌كه له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام بێت به‌سه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش هه‌یه ئاینی ئیسلام ده‌كه‌ن به حزبایه‌تی و ناشیرینی ده‌كه‌ن و ڕێزی ژن ناهێڵن و ئه‌وانه جیاوازن له ئێمه.
پێگه‌ی ژنانی كورد له‌ناو موزیكی كوردیدا چۆن ده‌بینن؟
ئێسته پێگه‌ی ژن له‌ناو هونه‌ر و موزیكدا زۆر له ئاستێكی به‌رزدایه، چونكه ئێسته ژن زۆر جیاواز له جاران كار ده‌كات و شانبه‌شانی پیاوان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌گه‌ر ئاستی موزیكی ئێمه له موزیكی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌رمان به‌رزتر نه‌بێت كه‌متریش نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س دێن مێلودی نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌قاوده‌ق ده‌گوازنه‌وه ناو موزیكی كوردییه‌وه و هۆنراوه‌یه‌كی كوردیی له‌سه‌ر داده‌نێن، ئێوه وه‌ك خاتوونێكی هونه‌رمه‌ند ئه‌مه چۆن لێك ده‌ده‌نه‌وه؟
هیچ وڵاتێك پێگه و زمانی خۆی ناگۆڕێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن لای ئێمه خۆیان ناو ناوه هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام هه‌رچی به‌رهه‌می توركی، فارسی و عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌یهێننه ناو موزیكی كوردییه‌وه. ئه‌وانه نه هونه‌رمه‌ند و نه ڕۆشنبیریان پێ ناگوترێ، به‌ڵكو ئه‌وانه كاریان شێواندنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی و زمانی كوردییه.
ئێوه كه‌سێكی ده‌نگخۆشن و جه‌ماوه‌ری خۆشتان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌رناكه‌ون، هیچ پڕۆژه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ داهاتوو؟
وه‌ك سی دی جارێ نه‌خێر. سی دییهكی نوێم ئاماده كرد، به‌ڵام رێم له بڵاوبوونه‌وه‌ی گرت! هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كاره‌كانم جوان ده‌رنه‌چووبوون و پێم‌خۆش نه‌بوو دوای ساڵانێكی زۆر كاری خراپ به گوێی لایهنگرهكانمدا بده‌م. به‌ڵام ئێسته چه‌ند به‌رهه‌مێكم به‌ره‌و ته‌واوبوونه و یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه به‌مزووانه كاری كلیپی بۆ ده‌كه‌م به‌ناوی "كۆچ” كه ده‌قه‌كه‌ی ڕێبوار ده‌لاك ئاماده‌ی كردووه و ئاوازه‌كه‌ی بورهان موفتیزاده دایناوه.
وشه/سلێمانی- ڕێبوار و زانكۆ