دێمبێلێ دیسان تووشی پێكان بووەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی پێكانی ئەستێرەی لاوە فڕەنسییەكەی عوسمان دێمبێلێی راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە پێرێ یەكشەم لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی 19ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بە ئەنجامی 2-4 گۆڵ لە یانەی ریال سۆسیدادی بردەوە.
ماڵپەڕی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد: دیمبێلێ لەو یارییەدا تووشی پێكانی رانی چەپی هاتووە و بەگوێرەی پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوتووە بۆ چاكبوونەوە پێویستی بە 3 بۆ 4 هەفتە پشوو و چارەسەری پزیشكی هەیە.
سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە پێكانەكەی ئەمجارەی دێمبێلێ پەیوەندی بە نەشتەرگەرییەكەی سەرەتای ئەم وەرزەوە نییە كە بەهۆیەوە ماوەی زیاتر لە 3 مانگ لە یاریكردن دابڕا.
یانەكە هەروەها ئاشكراشی كرد كە هەر لە یارییەكەدا ئەدرێس ئینێستای كاپتنی تیپەكەشیان تووشی پێكانی ماسوولكەكانی قاچی راستی هاتووە و تا ئێستاش دیار نییە دەتوانێ لە یاریی داهاتوودا یاری بكات یان نا.
جێی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەنجامدانی 19 یاری لە وەرزی ئەمساڵی خولی پلە یەكی ئیسپانیا 51 خاڵی كۆكردووەتەوە و پێشەنگی یانەكانی گرتووە، نزیكترین ركابەریشی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە كە 42 خاڵی هەیە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم