ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 16 ی كانوونی دووه‌م، هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی کورد و پاڵەوانی سه‌ره‌كی درامای گەردەلوول (پشتیوان نووری بەدەوی) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد، ماڵباته‌كه‌ی ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووەته‌وه له پێگه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئەم هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە.
پشتیوان به‌ده‌وه‌ی ده‌كاته هاوسه‌ری خانمە ئەکتەری ناسراوی شاری سلێمانی "هەواڵ عوسمان".
ماوه‌یه‌كی زۆره بوو هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری سلێمانی، "هەواڵ عوسمان" لەگەڵ هاوسەرەکەی ئه‌كته‌ری ناوداری كورد "پشتیوان بەدەوی"، دووركه‌وتوونه‌ته‌وه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و چاوی كامێرا‌كان، هیچ كات هۆكاره‌كانیشیان ئاشكرا نه‌ده‌كرد.
پشیوان به‌ده‌وی جگه له كاری هونه‌ری، بازرگانی كه‌ل وپه‌لی ناوماڵ بووه له شاری سلێمانی پێشانگای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه.
ھەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەند "بەیان عوسمانە" كه به وه‌نه‌وشه ناسراوه، هه‌واڵ عوسمان زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکرد، ھاوسەری (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندە، خاوه‌نی دووكچن.
(پشتیوان نوری کریم) لە دایک بووی ساڵی 1977 لە شاری سلێمانی گەڕەکی (چوارباخ)ـە. لە ساڵی 1993 ژیانی هۆنەری لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداری لە چەندان شانۆ گەریدا کردووە، لە درامای گەردەلوول بە ڕۆڵی ڕزگار ناسرا.