واڵكۆت ماڵئاوایی لە یانەی ئارسناڵ دەكات
بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان تیۆ واڵكۆتی ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ بەرێژەیەكی زۆر لە پەیوەندیكردن بە یانەی ئێڤەرتۆن نزیك بووەتەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا.
ماڵپەڕی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی هەردوو یانەی ئارسناڵ و ئێڤەرتۆن لەسەر گواستنەوەی واڵكۆت رێككەوتوون و نرخەكەشی برێتی دەبێت لە 20 ملیۆن پاوەن.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد واڵكۆت لەنێو بارەگای یانەی ئێڤەرتۆن لە شاری لێڤەرپوول پشكنینی پزیشكی ئەنجامداوە و پێشبینی دەكرێ لەچەند سەعاتی داهاتوودا بەفەرمی گرێبەستەكە بێتە راگەیاندن.
واڵكۆت لە ساڵی 2006وە یاریی بۆ یانەی ئارسناڵ دەكات دوای ئەوەی لەم ساڵەدا بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 5 ملیۆن پاوەن بوو ریزی یانەی ساوتهامتۆنی ئینگلیزی جێهێشت.
واڵكۆت لە ژیانی وەرزشیدا لە یانەی ئارسناڵ 399 یاری ئەنجامدابوو و تێیدا 108 گۆڵی تۆمار كردبوو و 78 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردبوو.
وشە -
ئامانج ئهكرهم