شاجوانی جیهان پەیوەندییەكانی لەگەڵ رۆناڵدۆ و نیمار هەبووە
مێریا لالاجۆنا شاجوانی 2015ی جیهان چەند یادگارییەكی لەگەڵ هەردوو ئەستێرەی ئێستای تۆپی پێی جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی ئاشكرا كرد.
مێریا /25 ساڵ/ یەكەم ئیسپانییە ناسناوی شاجوانی جیهانی بردبێتەوە ئاشكرای كرد چەند جارێكی یاری پۆكەری لە رۆناڵدۆ بردووتەوە هەرچەندە ئەو ئەستێرەیە لە یارییەكەدا زۆر شارەزایە.
مێریا دەڵێت: چەند ساڵێك پێش ئێستا ریكلامێكی بازرگانیم لەگەڵ رۆناڵدۆ تۆمار دەكرد، لە كاتی وێنەگرتندا بە دروستی 3 یاریی پۆكەرم لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەنجام دا و توانیم 2 یاریی لێ ببەمەوە، ئەویش جارێك یارییەكەی بردەوە.
جەختیشی كردەوە كە هەرچەندە رۆناڵدۆ لێزانییەكی زۆر باشی لە یارییەكەدا هەیە، بەڵام ئەو توانیبووی 2 جار لێی بباتەوە.
شاجوانی 2015ی جیهان ئاشكراشی كرد كە هەرچەندە ئەو بەڕەگەز كەتەلۆنییە و عاشقی یانەی بەرشەلۆنەیە، بەڵام هاوڕێیەتییەكی بەهێزی لەگەڵ رۆناڵدۆ هەیە و چەند جارێكیش بەیەكەوە بۆ نانخواردن چوونەتە دەرەوە، جەختیشی كردەوە كە ئەو كەسێكی زۆر باش و شازە.
مێریا راشیگەیاند لەنزیكەوە هاوڕێیەتی لەگەڵ نیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان هەیە و جگە لەوەش هاوڕێیەكی نزیكی براكەیەتی، ئاشكراشی كرد بە جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە و وڵاتی ئیسپانیا زۆر دڵگرانبووە و تا ئێستاش پەیوەندییان ماوە.
ڤیدیۆ.. ریکلامە بازرگانییەکەی مێریا و رۆناڵدۆ
وشە -
ئامانج ئهكرهم