كۆمپانیایەكی چینی ئۆتۆمبێڵێكی ناوازەی دروست كرد

:: PM:08:49:17/01/2018 ‌

كۆمپانیایەكی چینی هەستا بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی سەرسووڕهێنەر، كە خێرایەكی زۆری هەیە و شێوازێكی سەرنجڕاكێشی هەیە كە زۆر كەس بوونەتە هەواداری ئەم ئۆتۆمبێلە.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "topspeed" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لەو ئۆتۆمبێلە ناوازەیە دەكات، كە كۆمپانیایەكی چێنی دروستی كردووە و دەڵێت، كۆمپانیای "Ideal Team Venture"ی چینی، نموونەیەكی ناوازەی ئۆتۆمبیلێكی خێرای نمایش كرد، كە بووە جێی سەرسوڕمانی ھەواداران و شەیدایانی ئۆتۆمبیلە خێراكان.

كۆمپانیاكە ناوی ئەم ئۆتۆمبیلەی ناوە  " Intensa Emozione Apollo"، كە توانی بەھاوكاری كۆمپانیای  "Apollo Automobil"  ئۆتۆبێڵی جۆری ئەپۆلۆ ئینتێنسا بەرهەم بێنێت، كە خێراییەكی زۆری هەیە و هێزێكی لە ڕادە بەدەری هەیە و بە شێوازێكی زۆر جوان دیزاینی بۆ كراوە و بووەتە جێگای سەرسوڕمانی كڕیاران.

كۆمپانیا چینیەكە یەنیا 10 كۆپی لەم جۆرە ئۆتۆمبێلەی دروست كردووە، لەگەڵ ئەوەیشدا بزوێنەرەكەی 10 پستۆنە كە تەنیا دوو ئۆتۆمبێڵی تر لە دنیادا 10 پستۆنن وەك "دۆج ڤایپەر و ئۆدی R8"، هەروەها ھێزی 780 ئەسپی ھەیە و خێراییەكەی لە 0 كیلۆ مەتر لە سەعاتێكدا دەگاتە بە 100 كیلۆ مەتر لە سەعاتێكدا تەنیا لەماوەی 2.7 چركەدا، بۆیە نرخەكەیشی دەگاتە 2.71 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی، كە بووە بە یەكێك لە خێراترین و گرانترین ئۆتۆمبێلەكانی دنیا.










وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان