43 فیلم به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵى سینه‌ماى دژ به‌ تیرۆر ده‌كه‌ن

:: PM:01:50:18/01/2018 ‌

  كاره‌كانى سێیه‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ماى دژ به‌ تیرۆر به‌ره‌و كۆتا ده‌چێت و له‌مساڵدا 46 كورته‌ فلیم به‌شدار ده‌بن.

به‌پێى لێدوانێكى بۆ "وشه‌" پشتیوان عه‌بدوڵا گوته‌بێژى فێستیڤاڵ له‌ باره‌ى سێیه‌مین فێستیڤاڵى سینه‌ماى دژ به‌ تیرۆر گوتى، "كاره‌كانى سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ماى دژ به‌ تیرور به‌ره‌و كۆتا ده‌چێت كه‌ بۆ ئه‌مساڵ 46 فلیم به‌شدارن،  كاره‌كانى له‌ یه‌كى شوبات ده‌ست پێ ده‌كات و سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".

له‌باره‌ی ناوه‌ڕِۆكى فیلمه‌كان پشتیوان گوتى، "فیلمه‌كانى ئه‌مساڵ له‌ 11 وڵاته‌وه‌ هاتوون جیا له‌ كوردستان، وه‌ك دیاریشه‌ فیلمه‌كان پتر له‌و وڵاتانه‌ن كه‌ تیرۆر به‌رۆكى گرتوون و قوربانیی ده‌ستى ئه‌و دیارده‌ ناله‌باره‌ى دنیان، له‌وانه‌ عێراق، سووریا، میسر، سعوودیه‌، فڕه‌نسا و هیند".

وه‌ك ئه‌م گوته‌بێژه‌ى فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك دادوه‌ریان هێناوه‌، گوتی بۆ یه‌كه‌م جاریش ئه‌مساڵ حه‌وت دادوه‌رى نێوده‌وڵه‌تی، دادوه‌ریى بۆ فیلمه‌كانى فێستیڤاڵ ده‌كه‌ن دادوه‌ره‌كانیش له‌ كه‌نه‌دا و یۆنان و میسر و مه‌غریب و عێراق هاتوون هی كوردستانیشیان له‌گه‌ڵه‌. جیا له‌وه‌ له‌نێو فێستیڤاڵه‌كه‌شدا پانێلێك بو رۆڵى سینه‌ما له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هزرى توندڕه‌وى و تیرۆر ساز ده‌كرێت، كه‌ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرى سینه‌مایی به‌شداریى تیدا ده‌كه‌ن".

پشتیوان گوتی: 15 خه‌ڵات بۆ فیلمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دانراوه‌"
ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ یه‌كى شوباتى ئه‌مساڵ ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌م رۆژه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كاره‌ساتى یه‌كى شوبات كه‌ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى سه‌ركرده‌ و هاوڵاتى له‌ شارى هه‌ولێر له‌ ساڵى 2004 بوونه‌ قوربانى ده‌ستى تیرۆر.










وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل