كەستانە به خواردنێكی تایبەتی وەرزی زستان داده‌نرێت، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی كوێستانه‌كانن زیاتر ئارەزووی خواردنی دەكەن، ئه‌مه جگه له بوونی چه‌ندان سوودی زۆر بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
كەستانە سەرچاوەیەكی سەرەكی كانزا و كالسیۆم و مەگنسیۆمە، لەگەڵ ئەوەی هاوكاری درووستبوونی خڕۆكەی سووری خوێن دەكات، كەستانە بە یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكانی ڤیتامین دادەنرێت و ڕێژەیەكی كەم چەوری تێدایە و یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن دەدات، هه‌ربۆیه‌یش له كۆندا پێویست بووه به درێژای وه‌رزی زستان خانه‌واده‌كانی پادشا ئه‌م جۆره خۆراكه بخۆن.
كەستانە بە ڤیتامین C و B9دەوڵەمەندە، ڕێژەیەكی زۆری كانزا و كالسیۆم و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و فسفۆر و زینكی تێدایە، ئەمانەیش ڕێگری دەكەن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
سەرەڕای ئەوەی كەستانە هاوكاری درووستبوونی خڕۆكەی سووری خوێن دەكات، گەشەی ددان و پتەوی ئێسك و خوێنبەرەكان زیاد دەكات.
كه‌ستانه دوو جۆری هه‌یه: (كه‌ستانه‌ی تاڵ، كه‌ستانه‌ی شیرین)، ده‌بیچت زۆر ووریا بین و له خۆمانه‌وه له هیچ شوێنێك كه‌ستانه هه‌ڵنه‌گرینه‌وه و نه‌یخۆین چونكه كه‌ستانه‌ی تاڵ جۆرێكی ترسناكی كه‌ستانه‌یه و خراپه و مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌كات.
كەستانە یەكێكە لەو خۆراكانەی لەگەڵ هاتنی سەرمای وەرزی پایزدا پێدەگات، هاوشێوەی بەڕوو لەسەر ئاگرێكی كز دادەنرێت و ئەگەر ئاگاداری نەبێت دەتەقێت، پاش گەرمبوونی بۆ ماوەی 5 خولەك ئینجا دەخورێت.
دەتوانیت لەڕێگای ئەم پارچه ڤیدیۆیەی خواره‌وه‌دا به‌ئاسانی و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك فێری چۆنیەتی ئامادەكردنی كەستانەی بر‌ژاو بیت له ماڵه‌كه‌ی خۆت.