محەمەد عەباس بەهرام لە گۆرانیی كوردیدا بە پێشەنگ ناو دەبرێت، لە ساڵانی حەفتاكانەوە گۆرانی دەڵێت و زیاتر بە گۆرانیی "ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش" دەناسرێتەوە. ئەو تەنیا گۆرانیبێژ نییە، بەڵكو موزیكوانێكی دیاری بوارەكەی خۆیەتی و كاری هونەریی زۆری لەو بوارەدا هەیە. هاوكات بۆ یەكەمین جاریش گۆرانیی كوردیی بە تاكژەنیی "پیانۆ" گوتووە. "وشە" لە دەرفەتێكدا باسی هه‌ندێك له ژیانی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده ده‌كات.
ئه‌و له قۆناغه‌كه‌ی هونه‌ری خۆیدا له ده‌نگه ئاساییه‌كان نه‌بووە، چونكه بۆ ئه‌و له‌و زه‌مه‌نه‌دا ئاسان نه‌بوو كه‌سێك ڕه‌وته‌كه بگۆڕێت و قبووڵیش بكرێت، هه‌مووان ده‌بێت ئه‌وه بزانن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد "محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام"، له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا به ته‌نیا باڵ مۆدێلێكی گۆرانیگوتنی داهێنا، كه پێش خۆی ئه‌و شێوازه ئاواز و ئه‌داكردنه له گۆرانیی كوردیدا نه‌بوو، بۆیه خۆ هه‌ڵقورتاندنه‌كه‌ی بوێرییه‌كی زۆری ده‌ویست، ئه‌ویش توانی بیكات و ببێت به ده‌نگێكی ڕه‌سه‌نی كورد.
ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی نیگه‌ران كردووه دابڕانه دوور و درێژه‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بوو، كه له دوای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه ئیتر خۆی له بواره‌كه‌دا ون كرد.
محممه‌د به‌هرام به "وشه"ی گوت :"دوای به‌جێهێشتنی كه‌ركووك و چوونم بۆ سلێمانی و پاشان له ساڵی 1984دا بۆ ئێران و له‌وێیشه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و دواتر گیرسانه‌وه‌م له سكۆتله‌ندا، له چالاكییه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وامیم هه‌بووه، من كه له سكۆتله‌ندا بووم، ئه‌وكات مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی كورد له له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ڕیتانیا هه‌بوو و باره‌گای نه‌بوو، یان باشتره بڵێن چالاكییان نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه زیندوومان كرده‌وه، ته‌نانه‌ت له ساڵی 1986ه‌وه تا ساڵی 1990 هه‌موو ساڵێك له‌و وڵاته‌دا فێستیڤاڵی كولتووری و هونه‌ریمان ساز ده‌كرد، هه‌موو مه‌به‌ستمان به‌رده‌وامبوونی خۆمان و هاوكات ناساندنی كولتووری كورد بووه به به‌ریتانییه‌كان، به‌ڕاستیش توانیمان له‌و ڕووه‌وه ڕۆڵی كاریگه‌ر بگێڕین".
كه‌واته ئه‌مه‌یش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات، كه ته‌واوی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی دوای ساڵانی حه‌فتاكانی محه‌مه‌د عه‌باس، ته‌نیا بۆ نوخبه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بووه نه‌ك جه‌ماوه‌ری كوردستان، بۆیه له‌لای هه‌وادارانی به‌دابڕان ده‌كه‌وێته به‌ر ئاماژه‌وه.
ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه و دابڕانهی‌ش بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك ئه‌م هونه‌رمه‌نده بوێره، زیانێكه و به‌ر ڕه‌وته هونه‌رییه‌كه‌ی گۆرانی و موزیك كه‌وتووه، چونكه محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام ته‌نیا گۆرانیبێژ نییه، بگره ئه‌و وه‌ك ده‌رچوویه‌كی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا و به‌شی موزیكی ئه‌و په‌یمانگه‌یه، هاوكات وه‌ك پیانۆژه‌نێكی لێهاتوو، ده‌یتوانی جیا له بواره گۆرانییه‌كه، كاریگه‌ریی له موزیكیشدا ده‌ربخات، ئه‌و له حه‌فتاكاندا شاكارگه‌لێكی پێشكه‌ش كردین كه بۆ ئه‌وده‌م له هونه‌ری مۆدێرن و نوێگه‌ریدا خۆیان نواند، بۆیه له‌به‌ر ده‌وامبووندا ده‌كرا قۆناغی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان كاریگه‌رتر بكات و ڕۆڵی به‌رچاویش له گه‌شه‌پێدانه‌كه ببینێت، به‌تایبه‌تیش له ستایله ڕۆژئاواییه‌كه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه.
هه‌وادارانی یه‌كه‌مین جار گۆرانیی "بێوه‌فا بوو"یان به ده‌نگ و ڕه‌نگی محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام بینی و گوێبیستی بوون، ئه‌وه‌یان بۆ قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كه كارێكی نوێ بوو، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1974، له‌و به‌رهه‌مه‌دا چه‌ند دیوێكی نوێی له گۆرانیدا پێشان دا، وه‌ك خۆیشی ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌و یه‌كه‌مین گۆرانیبێژی كورده، كه له تاكژه‌نیدا به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئامێری پیانۆ گۆرانیی "بێوه‌فا بوو"ی تۆمار كردووه، بێگومان ئه‌مه‌یان بۆ ستایلی ڕۆژئاوایی و گوێگری ڕۆژئاوایی ئاساییه، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه له هونه‌ری كوردیدا نه‌ك هه‌ر ده‌گمه‌ن بوو، بگره هه‌ر نه‌بوو، هاوكات بۆ یه‌كه‌مین جاریش بوو خانمه ژه‌نیارێك له تاكژه‌نییه‌كه‌دا به‌شداریی گۆرانییه‌كه بكات و موزیك بژه‌نێت، وه‌ك محه‌مه‌د عه‌باسیش ئاماژه‌ی پێ كرد، ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده له په‌یمانگه‌دا مامۆستای خۆی بووه و هونه‌رمه‌ندێكی ڕووسی بووه به‌ناوی "ناتاشا سیمبالۆڤ".
ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شاكارێك گۆرانی خۆی خزانده ناو هونه‌ری كوردییه‌وه، وه‌ك: "بێوه‌فا بوو - كیژۆڵه‌ی سووره گوڵ - ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش" و زۆری تر، كه به و 7 به‌رهه‌مه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تۆماری كردوون نزیكه‌ی 30 گۆرانی ده‌بن، "ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش"یش له ناودارترین گۆرانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه، كه تا ئێسته له‌لایه‌ن چه‌ندان گۆرانیبێژی تره‌وه تۆمار كراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام له ساڵی 1952 له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای شاری كه‌ركووك له دایك بووه، له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واو كردووه، تا ئێسته نزیكه‌ی 30 گۆرانیی تۆماركراوی هه‌یه، له چه‌ندان ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵی هونه‌ریی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌شداریی كردووه، له‌ڕووی موزیكه‌وه پیانۆژه‌نێكی به توانایه و له گۆرانیشدا به‌به‌رجه‌سته‌كردنی ستایلی ڕۆژئاوایی له شێوازی كوردی ناسراوه، له 1985ه‌وه تا ئێسته له سكۆتله‌ندا نیشته‌جێیه.
هونه‌رمه‌ندی ناودار محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنانه‌ی كورد پاڵپشتی خۆی له ڕیفراندۆم و دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كوردستان دووپات كرده‌وه، له كاتی بانگه‌شه‌كاندا بۆ سه‌ربه‌خۆ بوونی كوردستان.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به گۆرانییه‌كانی "كیژۆڵه‌ی سووره گوڵ - ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش - تووره مه‌به خۆت زیز مه‌كه - یاری چاو شین - سه‌یرانی كوردستان" ناوبانگی ده‌ركردووه و له ساڵانی 1983 ه‌وه به‌ره‌وه هه‌نده‌ران به‌ڕێ كه‌وتووه، هاوسه‌رگیری كردووه و ئێسته خه‌ریكی نووسینی ماسته‌ر نامه‌یه‌كه به‌ناونیشانی "ئه‌ساڵه‌ت و ڕۆحی و ڕه‌سه‌نی گۆرانی".
ئه‌و جگه له به‌هره‌ی گۆرانی گوتن یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی چه‌ندان شیعر و هۆناروه‌ی و ئاوازی جوانی بڵاو نه‌كراوه‌ی هه‌یه له په‌ڕاوه تایبه‌ته بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا پاراستوویه‌تی، بڕیاره له كاتی گونجاوی خۆی بڵاوی بكاته‌وه.