وه‌رزشى مەلەوانی جوڵە و بزوانی مرۆڤه لە ئاودا، نەک ڕۆیشتن بە پێ لە ژێر ئاودا، مەلەوانی بە چالاکیەک دائەنرێ کە زیاتر بۆ خۆشی و چێژوەرگرتنە، ھەروەھا وەک وەرزشێکی جیھانی ئۆڵۆمپی ئەنجام دەدرێ. گەلێک سوودی وەرزشی ھەیە ، ھەرچەندە ئەبێتە ھۆی مەترسیش ئەو کاتەی کە مەلەوان ئاگاداری خۆی نەبێ.
لە کۆنەوە مەلەوانی ناسراوە، ته‌نانه‌ت ئه‌م وه‌رزشه لە وێنەکانی چاخی بەردین دۆزراوەتەوە، لە ئەشکەوتەکانی باشووری ڕۆژئاوای میسری کۆنیش به‌هه‌مان شێوه وێنه‌ى ئه‌م جۆره وه‌رزشه بینراوه.
وه‌رزشى مه‌له‌وانى باسی لێوه کراوە لە (2000) ساڵ پێش زاینیى، وە لە داستانی گلگامێش و ئیلیادە و ئۆدێسا و کتێبی پیرۆز (ئینجیل) و ته‌نانه‌ت ئاینى ئیسلامیش باسى ئه‌م جۆره وه‌رزشه كراوه و به گرنگ و پیرۆز وه‌سف كراوه.
لە ساڵی 1538زاینیى پرۆفیسۆری ئەڵمانی (نیکۆلاس فینمان)، یەکەم کتێبی نووسی لەسەر مەلەوانی، هه‌روه‌ها لە کیشوەری ئەورووپا بۆ یەکەم جار لە نزیکەی ساڵی 1800 زاینیی، مەلەوانی وەک یاریێک ئەنجامدرا، کە ئەو کات شێوازی (سینگە مەلە) باو بوو، ھەروەھا بە یەکێک لە یارییە ئۆڵۆمپییەکان دانراوە، یەکەم خولی وه‌رزشى مه‌له‌وانى له‌ساڵی 1896 زاینیى لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوە چوو، لەساڵی 1908 زاینیى یەکێتی مەلەوانی جیھانی (FINA) دامەزرا.
وه‌رزشى مه‌له‌وانى چه‌ند جۆرێك جوڵه‌ى دیاریكراوى هه‌یه كه به‌ستاندارتى وه‌رزشى جیهانى دانراوه و هه‌ژمار كراوه له‌وانه‌ش:
1- سینگە مەلە.
2- مەلەوانی پەپولەیی.
3- پشتە مەلە.
4- مەلەوانی ئازاد.
كێ بوو یه‌كه‌م كه‌س جلى مه‌له‌وانى خانمانى پۆشى؟
بەپیێ سەرچاوەکانی مێژوویی کیلەمەن یەکەم ژنە مەلەوان بوو، کە جلی تەنکی مەلەوانی پۆشیوە و بەو شێوەیە دەرکەوتووە. ئەو هەروەک هانی ژنە مەلەوانەکانی دیکەی دەدا، تا هەمان شێوە جلی مەلەوانی لەبەر بکەن. لەو کاتەدا ژنە مەلەوانەکان ناچار دەکران جلی ئەستوور و پانتۆڵ لەبەر بکەن، کلیەمەن لە ساڵی ١٩٠٧دا بۆ یەکجار بە جێکی یەکپارچە و تەنکی مەلەوانییەوە دەرکەوت و کارەکەی لە رووی کۆمەڵایەتییەوە بە رچەشکاندن و بەزاندنی جۆرێک لە نەریتی کۆمەڵایەتی لێکدانەوەی بۆ کرا و لەو روانگەیەوە بە خراپەکاری کۆمەڵایەتی و تێکدان و شێواندنی داب و نەریتی زاڵی کۆمەڵایەتی تۆمەتبار کرا.
ئەنیتا کیلەمەن لە ٦ی تەموزی ١٨٨٦ لە دایک بووە و لە تشرینی دووەمی ١٩٧٥ کۆچی دوایی کردووە. ئەنیتا مەلەوانێکی پیشەگەری ئوسترالی بوو، هەروەک ئەکتەری فیلم و شانۆ و نووسەر بوو.
بەتەمەنترین مەلەوانی دنیا كێیه؟
میەکو ناگائوکا، ژنێکی تەمەن 100 ساڵەی وڵاتی ژاپۆن توانی لە وەرزشی مەلەوانی رێکوردی جیهانی بشکێنێت و نازناوی بە تەمەنترین پاڵه‌وانی مەلە بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
میه‌كو ده‌توانێت لە یەک سەعات و 15 خولەکدا 1500 مەتر بەقوڵایی 25 مەتر لە ئاوی مەلەوانگە مەلە بکات، هەروەها ناوی لە کتێبی ناودارەکانی جیهان گینێس تۆمار کراوە.