له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڤیدیۆی ژنێكی به‌ته‌مه‌ن بڵاو بووه‌ته‌وه كه نه‌وه‌كه‌ی خه‌واندووه و ده‌یه‌وێت بیخاته ناو جێیه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی خه‌به‌ری بێته‌وه، كه‌چی تووشی ڕووداوێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یل ڤیدیۆی ژنێكیان له ڕێی كامێرای چاودێریی ناو ماڵه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، تێیدا ژنێكی به ته‌مه‌ن پیشان ده‌دات كه نه‌وه‌كه‌ی خه‌واندووه و ده‌یه‌وێت بیخاته ناوجێیه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناو سیسمه‌ی منداڵه‌كه زۆر قووڵه و باڵای نه‌نكی كورته، ده‌چێته سه‌ر ته‌پڵه‌كێك و دوای ئه‌وه‌ش خۆی پێش منداڵه‌كه بۆ ناو سیسه‌مه‌كه قوڵپ ده‌بێته‌وه.
ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌وه و به یه‌كێك له كۆمیدیترین ڕووداوه‌كانی ساڵ باسیان لێوه كرد، تا ئێسته ته‌نیا له‌و ماڵپه‌ڕه زیاتر له چوار ملیۆن و 200 هه‌زار جار بینراوه و 69 هه‌زار جار لایك كراوه.