دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی، له‌یلا فه‌ریقی له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی داوایه‌كی له هه‌وادارانی كرد، هه‌ندێك له هه‌وادارانی داواكه‌یان جێبه‌جێ كرد.
له‌یلا فه‌ریقی گۆرانیبێژی ناوداری كورد، به‌م دواییانه نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی به ناوی Echoes of The Past بڵاو كرده‌وه كه گۆرانییه‌كانی له میلۆدیی "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" بوون، به یه‌كێك له جوانترین كاره‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دانرا، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به ته‌واوی به ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه نوێیه‌ی له‌یلا فه‌ریقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه، داوای له هه‌وادارانی كرد، ڕای خۆیان بڵێن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی، باشترین تراكی ناو ئه‌لبوومه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرن، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه به داوایه‌كی ساده هه‌ڵبژێردرا، له هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمێنتی ئێجگار زۆریان بۆ نووسی و ڕای خۆیان پێ گوت.
له‌یلا فه‌ریقی خوشكی گۆرانیبێژی كۆچكردووی كورد مه‌رزییه فه‌ریقییه و ده‌بێته پووری دڵنیا ڕه‌زازی. چه‌ند ساڵێكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له نێوان كوردستان و سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌م دواییه كلیپی گۆرانیی "منیش لێره‌م"ی بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م گۆرانیبێژی كورده گۆرانی هاوبه‌شی كوردی و عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناسراوی عه‌ره‌ب عه‌لی حه‌جار گوتووه.