كۆمپانیای لینۆڤۆ هه‌ستا به دروستكردنی كۆمپیۆته‌رێكی نوێی ناوازه و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ئه‌م كۆمپیۆته‌ره نوێیه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسروِمانی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه‌یه.
نه‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
lenovo" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و به‌رهه‌مه نوێیه ده‌كات كه كۆمپانیای لینۆڤۆ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، له ماوه‌ی پێشوودا له یه‌كێك له پێشانگه‌كان بۆ كۆمپیۆته‌ر، كۆمپانیای لینۆڤۆ هه‌ستا به پێشكه‌شكردنی كۆمپیۆته‌رێكی نوێ كه بوو به جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی كۆمپانیای لینۆڤۆ.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه مۆدێلی "X"ه و زنجیره‌ی "ThinkPad" ه كه تایبه‌ته به پرۆسێسه‌ره‌كانی نه‌وه‌ی هه‌شته‌م، كه ئه‌م كۆمپیۆته‌ره كێشێكی سووكتری هه‌یه و دیزاینێكی ته‌نكتری بۆ داندراوه، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی كڕیارانی راكێشاوه، هاوكات كۆمپانیاكه رای گه‌یاندووه كه ئه‌م كۆمپیۆته‌ره نوێیه پۆرتی "USB-C " ی بۆ دانراوه.
مۆدیلی Xشێوه‌ی ئاسایی لابتۆپی هه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌ری ئنتڵ "CORE i7" ی و رامی 16 گێگا بایت، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی میمۆری ناوه‌وه‌ی ده‌گاته یه‌ك تێرابایت، كه ده‌كاته هه‌زار گێگا بایت، نرخی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه له 1,111 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه هه‌موو ویندۆزه‌كان له‌سه‌ری ئیش ده‌كات.