منداڵێكی ئیماڕاتی بایی 5.7 ملیۆن دۆلار تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل دەكڕێت

:: PM:01:39:21/11/2016 ‌

لە میانەی زیادكردنێكی ئاشكرا (مەزاد) لە ئەبوزەبیی وڵاتی ئیماڕات كە تایبەت بوو بە فرۆشتنی تابلۆی دەگمەنی ژمارەی ئۆتۆمبێل، منداڵێكی تەمەن 11 ساڵ بەشداری كرد و سێ دانە لەو تابلۆ دەگمەنانەی كڕی، كە نرخی هەرسێكیان بەیەكەوە بریتی بوو لە 21 ملیۆن درهەم (دەكاتە 5.7 ملیۆن دۆلار).

بە گوێرەی هەواڵێك كە رۆژنامەی "ئەلبەیان"ی ئیماڕاتی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو منداڵە ناوی عەبدوڵایە و خۆی و برایەكی لە خۆی بچووكتری بەشداریی ئەو خستنەڕووەیان كردووە، سێ دانەی لە تابلۆ دەگمەنەكان كڕیوە، یەكیان بریتی بووە لە ژمارە 11 و بە بڕی شەش ملیۆن و 150 هەزار درهەم كڕیویەتی، یەكێكی تریشیان كە ژمارە 7 بووە بە بڕی 13 ملیۆن و 400 هەزار درهەم كڕیویەتی، سێیەم دانەشیان بریتی بووە لە ژمارە 11111 و بە بڕی یەك ملیۆن و 880 هەزار درهەم كڕیویەتی.

جێی ئاماژەیە، تابلۆی ژمارەی 1یش لە مەزادەكە بە بڕی 31 ملیۆن درهەم، لەلایەن كەسێكی ترەوە كڕا و كۆی گشتیش بایی 99 ملیۆن و 40 هەزار درهەم تابلۆی دەگمەن لەو زیادكردنە ئاشكرایەدا فرۆشران.

سەرچاوە: rt


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی