به‌شداربووه فهڵهستینییهكهی ذه ڤۆیسی فڕه‌نسی، له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبووك كه ناوی فڕه‌نسای وه‌ك تیرۆریست هێنابوو، قسه‌ی خراپی له‌سه‌ر كرا و وازی له پڕۆگرامه‌كه هێنا.
مه‌نال ئیبتسام ئه‌و كچه به‌شداربووه مسوڵمانه‌ی ذه ڤۆیس فڕانس بوو، كه به ده‌نگه و شێوازه تایبه‌تییه‌كه‌ی توانی به كورتترین ماوه هه‌وادارێكی زۆر بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه و له چه‌ندان وڵاتی دنیاوه هیوای سه‌ركه‌وتنی له به‌رنامه‌كه بۆ بخوازن.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، جه‌نگێكی قوڕس له شاری نیس له فره‌نسا ڕووی دا، تێیدا به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ ئازاری مسوڵمانه‌كان ده‌درا، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو مسوڵمانێكی دنیا و فڕه‌نسا به تایبه‌تی هاتنه دهنگَ و په‌یامی خۆیان گه‌یاند، مهنالیش كه كچه مسوڵمانێكی فه‌ڵه‌ستینی دانیشتووی فڕه‌نسایه، خۆی بۆ نه‌گیرا و قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرد، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی كرد، تێیدا ئاماژَهی به‌وه كرد كه ئه‌م كاره‌ی فڕه‌نسییه‌كان به ته‌واوی تیرۆرستییه و سته‌مه به‌رانبه‌ر مسوڵمانه‌كان.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته مه‌نال تووشی قسه‌ی خه‌ڵك بوو، چه‌ندان پۆستیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو به وازهێنان له پرۆگرامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه خۆی له هه‌موو قسه و كێشه‌یه‌ك دوور خسته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌شی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به ڤیدیۆیه‌ك ڕوون كرده‌وه.
مه‌نال كچێكی سووریی 22 ساڵه‌یه، شه‌وی شه‌مووی ڕابردوو له پرۆگرامی خۆشترین ده‌نگی فڕه‌نسیدا به‌شداری كرد، به گۆرانیی "Hallelujah" كه به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی گوتی، توانی به ده‌نگه هێمن و ئهفسووناوییهكهیهوه، ته‌واوی سه‌رنجی دادوه‌ر و به‌شداربووه‌كان بۆ لای خۆی ڕابكێشیت.