گۆرانیبێژی ده‌نگخۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی)، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، وێنه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش و تایبه‌تى خۆى و كۆمه‌ڵێك هاوڕێى بڵاو ده‌كاته‌وه و باسى هاوڕێیه‌تى باش ده‌كات.
له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیویه‌تى: "ھەمیشە زانیومە کە بوونی ھاوڕێی باش گرنگە، بەڵام لە مانای بوونەکەی تێنەگەیشتبووم، ھەتا ئەم ھاوڕێ جوانانەم ناسی".
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕوخساری جوانتر بووه، له دوای له ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه تایبه‌تییه‌كانى خۆى، هەوادارانی ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامی داوە به‌م دواییانه.