فەیسبووك تایبەتمەندی DownVote زیاد دەكات

:: PM:01:49:11/02/2018 ‌
كۆمپانیای فەیسبووك نوێترین تایبەتمەندی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەشێوەی تاقیكردنەوە و ئەزموونی دەخاتەڕوو، ئەویش بریتییە لە دەنگدان یان دژایەتی دەربڕین لە هەر كۆمێنتێك بۆ هەر پۆستێك لە فەیسبووك دەنووسرێ.

ئەو تایبەتمەندییەی فەیسبووك دەكرێ وەك راپرسییەكی بەردەوام لەسەر بۆچوونەكان بێ، ئەمەیش لەپێناوی ئەوەیە خەڵكی زیاتر لە دەورەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بهێڵێتەوە، بۆیە كۆمپانیای فەیسبووك دەستی بە خستنەڕووی كۆمەڵێك خزمەتگوزاری كردووە، پاش ئەوەی بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی ڕێگریكردن لە هەواڵی درۆ و زانیاری ناڕاست ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی دەسبەرداری بەكارهێنانی فەیسبووك بوون.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی فەیسبووك بەناوی "DownVote"  دوای نووسینی كۆمێنت، لە ڕیزی فرمانی لایك و ریپلەیی دروست دەبێ و دەتوانن هەڵی بژێرن و دەنگ بە كۆمێنتەكە بدەن و پشتیوانی بۆچوونەكە بكەن، یان ڕەتی بكەنەوە.

ئەو هەنگاوەی فەیسبووك لاساییكردنەوەی پێگەی ردیتی بەناوبانگە، كە تایبەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری، پێوەستبوونی سەرچاوە هەواڵییەكانە بەو ماڵپەڕە و پێشاندانی سەرجەم هەواڵ و زانیارییەكانی ناو پێگە هەواڵییە باوەڕ پێكراوەكانە، هەركات لە ڕێی ئەو دەنگدانەوە، زۆرترین ڕەتكردنەوەی دەنگدان بە ئەرێنی تۆمار بكرێ، ئەوا فەیسبووك زانیاری و بۆچوونەكانی ئەو كەسە و ئەو پێگەیە دەخاتە ناو سیستەمێكی تایبەتەوە و تا لە بەردەوامی وەك بەشێك لە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست هەژماری دەكات.

سەرچاوە/RT





وشە - باز ئه‌حمه‌د