خیسۆس چاكبووەتەوە

:: PM:03:22:17/02/2018 ‌

راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی ئاشكرای كرد، هێرشبەرە بەڕازیلییەكەیان گابریێل خیسۆس لە پێكانەكەی چاكبووەتەوە و رەنگە ئەم هەفتەیەش دەست بە یاریكردن بكاتەوە.

پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: خیسۆس ئەمڕۆ شەموو بەشێوەی ئاسایی دەست بە مەشق و راهێنانەكانی دەكاتەوە دوای ئەوەی لە رۆژەكانی كۆتای ساڵی رابردوو لە یارییەكی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی كریستال پاڵاس تووشی پێكانێكی قورس هاتبوو.

گواردیۆلا لە كۆنگرەی رۆژنامەوای یارییەكەی دووسبەی دووشەم لە قۆناغی 16ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی بەرامبەری یانەی ویگان ئەتلەتیك رایگەیاند: تا ئێستا دیار نییە خیسۆس كەی بەفەرمی دەست بە یاریكردن دەكاتەوە و ئەمە لەسەر تواناكانی جەستەی دەوەستێتەوە.

گواردیۆلا هەروەها رەتیشی كردەوە بڕیار بدات لە یارییەكەی ویگان یاری بە خیسۆس بكات و جەختی كردەوە كە ئەگەر بۆ یاریكردن ئامادەبێت بە دڵنیاییەوە یاری دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م