بلیتی یارییەكەی چێڵسی و بەرشەلۆنە بەدەست ناكەوێ

:: AM:09:50:18/02/2018 ‌

بلیتی یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە ئەم هەفتەیە بەڕێوە دەچێت، تەواو بووە و لە هیچ شوێنێك نەماوە.

سێشەمی داهاتوو یانەی چێڵسی لەنێو یاریگەی ستامفۆرد بریچ لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا مێوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەكات.

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: سەرجەم بیلیتی یارییەكەی نێوان چێڵسی و بەرشەلۆنە تەواو بووە لە بازاڕدا نەماوە و سەرجەم شوێنی دانیشتنیش لەنێو یاریگەی ستامفۆرد بریچ پڕ بووەتەوە.

یانەی چێڵسی ئاشكرای كرد هیچ بلیتیك نەماوە بۆ فرۆشتن و ئەو رێژەیەی كە بۆ هاندەرانی دیاری كرابوو سەرجەمیان فرۆشراوە.

بردنەوە لە یارییەكە تاكە هیوای یانەی چێڵسییە بۆ ئەوەی ئەمساڵ ناسناوێك بباتەوە دوای ئەوەی یانەكە هیچ هیوایەكی پارێزگاریكردن لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی نەماوەتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م