خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان بۆ سێیەمجار دۆڕا

:: AM:10:11:18/02/2018 ‌

دوێنێ شەموو یانەی ئینتەر میلان تامی سێیەمین شكستی لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیتاڵیا لەسەر دەستی یانەی جەنەوا چەشت.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی ئینتەر میلان لە گەڕی 25ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا بووە میوانی یانەی جەنەوا و یارییەكەشی بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر دۆڕاند.

گۆڵەكانی یانەی جەنەوا لەلایەن ئەندریا رانۆكیای بەگریكاری یانەی ئینتەر میلان لە خولەكی 45 بەشێوەی هەڵە و جۆران باندێف لە خولەكی 59 تۆمار كران.

ئەمە سێیەمین شكستە دووچاری یانەی ئینتەر میلان دەبێتە لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیتاڵیا، پێشتر بە ئەنجامی 3-1 و 1-0 بەرامبەر یانەكانی ئۆدێنیزی و ساسۆلۆ دۆڕا بوو.

بەم شكستە یانەی ئینتەر میلان خاڵەكانی لە 48 راوەستا و لە ریزبەندی چوارەمی یانەكانی گیرسایەوە، خاڵەكانی یانەی جەنەواش بۆ 30 خاڵ و ریزبەندی 12 یانەكان بەرز بووەوە، یانەی ناپۆلیش هەر پێشەنگی یانەكانی خولەكەی گرتووە بە 63 خاڵ.

جێی باسە یارییەكانی گەڕی 25ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا ئەمڕۆ یەكشەم بەردەوام دەبێت و تێیدا چەند یارییەك بەڕێوە دەچن كە گرینگترینیان برێتین لە: سەعات 2:30ی دوای نیوەڕۆ/ تۆرینۆ – یۆڤانتۆس، سەعات 5ی سەر لەئێوارە/ ناپۆلی – سپال، سەعات 10:45ی شەو/ میلان – سامپدۆریا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م