ریال مەدرید بووە یەكەم لە مێژووی خولی ئیسپانیا 6000 گۆڵ تۆمار بكات

:: AM:09:30:19/02/2018 ‌

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە لە یانەی ریال بیتیسی بردەوە و بووە یەكەم یانە لە مێژووی خولی ئیسپانیا بگاتە گۆڵی ژمارە 6000.

دوێنێ یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 24ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 3-5 گۆڵ لە یانەی ریال بیتیسی بردەوە.

ماركۆ ئەسینسیۆی یاریزانی لاوی یانەی ریال مەدرید گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد و مێژوویەكی گەورەی بۆ خۆی نووسییەوە كە ئەویش تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 6000 هەزار بوو كە تا ئێستا هیچ یانەیەك لە مێژووی خولی ئیسپانیا نەگەیشتووەتە ئەم ژمارە زۆرەی گۆڵ.

بەمەش ئەسینسیۆ ناوی چووە ریزی یاریزانە گەورەكان كە لە ریزی یانەی ریال مەدرید مێژووی گەورەیان نووسیوەتەوە.

بۆ خوێنەرانی (وشە) هەندێ لە یاریزانە گەورەكانی یانەی ریال مەدرید دەخەینەڕوو كە ناویان لە مێژووی یانەكەدا لەبیر ناكرێ:-

یەكەم گۆڵی یانەی ریال مەدرید لە مێژوودا لەلایەن لازكانۆ لە ساڵی 1929 لە خول ئیسپانیا تۆمار كرا.

گۆڵی ژمارە 1000ی یانەی ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیا لەلایەن پاهینیۆ لە ساڵی 1950 تۆمار كرا.

گۆڵی ژمارە 200 لەلایەن پاكۆ خینتۆ لە 1963 تۆمار كرا.

گۆڵی ژمارە 3000 لەلایەن خونیتۆ لە 1981 تۆمار كرا.

گۆڵی ژمارە 4000 لەلایەن زامۆرانۆ لە 1994 تۆمار كرا.

گۆڵی ژمارە 5000 هەزار لەلایەن گوتی لە 2008 تۆمار كرا.

دواجاریش دوێنێ یەكشەم گۆڵی ژمارە 6000 لەلایەن ئەسینسۆ تۆمار كرا.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید بەم سەركەوتنەی شەوی رابردوو ژمارەی خاڵەكانی لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا كردە 45 و هەر لە ریزبەندی چوارەمی یانەكان بەجیاوازی خاڵێك لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا مایەوە، خاڵەكانی یانەی ریال بیتیسیش لە 33 و لە ریزبەندی نۆیەم وەك خۆی مایەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م