شاكیر ناوبژیوانی یارییەكەی چێڵسی و بەرشەلۆنە دەكات

:: AM:10:52:19/02/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) ناوبژیوانی توركی جونێت شاكیری وەك ناوبژیوانی یارییەكەی نێوان چێڵسی ئینگلیزی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی دیار كردووە.

سبەی سێشەم یانەی چێڵسی لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ستامفۆرد بریچ مێوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەكات.

شاكیر پێشتر لە 2012 ناوبژیوانی یارییەكی نێوان بەرشەلۆنە و چێڵسی كردبوو لە قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە لەنێو یاریگەی كامپ نوو بەڕێوەچوو و تێیدا هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 2-2 یەكسان ببوون، بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی بۆ یاریی كۆتایی سەركەوتبوو، چونكە لە یاریی چووندا بە گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.

هەردوو یانەی چێڵسی و بەرشەلۆنە لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا تا ئێستا 12 جار رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، یانەی چێڵسی 5 سەركەوتنی بەدەستهێناوە و بەرشەلۆنەش 2 سەركەوتن، هەردوو یانەكەش لە 5 یاریدا یەكسان بوونە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م