كڕووس ئامانجی سەرەكی مانچستەر یونایتد دەبێت

:: AM:10:11:20/02/2018 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلزی ئاواتەخوازە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەست لەگەڵ تۆنی كڕووسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئیمزا بكات.

رۆژنامەی (ئیندپندنت)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد خۆی یەكلایی كردووەتەوە بۆ بەهێزكردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی لە وەرزی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ كڕووس بكات.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: مۆرینۆ پێیوایە تیپەكەی لە هێڵی ناوەڕاستدا كێشەی یاریزانانی هەیە و باشترین یاریزانیش بۆ ئەو شوێنە گرێبەستكردنە لەگەڵ كڕووس.

مۆرینۆ چەند رۆژێك پێش ئێستا رایگەیاندبوو، لە كاتی رۆیشتنی مەڕوان فیلاینی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا، یانەی مانچستەر یونایتد پێویستی بە یاریزانێكی ئاستبەرزی هێڵی ناوەڕاست دەبێت.

جگە لەوەش چاوەڕوان دەكرێ لە كۆتایی ئەم وەرەزدا ئەندرێ هێرێرا ریزی یانەی مانچستەر یونایتد جێبێڵێ و مایكل كاریكیش بەیەكجاری واز لە یاریكردن بێنێ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م