لیڤاندۆفیسكی بیریش لە ریال مەدرید ناكاتەوە

:: AM:10:58:20/02/2018 ‌

رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاشكرای كرد، لە ریزی یانەكەی دڵخۆشە لەبەر ئەوە بیر لە چوونی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ناكاتەوە.

لیڤا بۆ رۆژنامەی (كیكەر)ی ئەڵمانی رایگەیاند: من ئێستا یاریزانی یانەی بایرن میونشنم و ئەگەر بیر لە چوون بۆ یانەی ریال مەدرید بكەمەوە شتێكی خراپ دەكەم و هزر و بیرم لەلای یارییەكانی یانەكەم نابێت.

هێرشبەرەكەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا هەروەها گوتی: من یاریزانی یانەی بایرن میونشنم و هەموو هەوڵێكیش دەدەم باشترین ئاست پێشكەش بكەم و خزمەتی یانەكەم بكەم، ئەمە ئامانجی سەرەكی منە.

لیڤا كە ئێستا لە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیایە بە تۆماركردنی 20 گۆڵ، ئەمڕۆ سێشەم لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەونانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی بایرن میونشن رووبەڕووی یانەی بێشكتاشی توركی دەبێتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م