رۆناڵدۆ گەشتی خۆشەویستی ئاسمان ئەنجام دەدات

:: AM:11:01:21/02/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) وێنەیەكی خۆی و خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیزی بڵاو كردەوە.

لە وێنەكەدا دەردەكەوێت رۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینا لە فڕۆكە تایبەتییەكەیان بۆ گەشتێك دادەبەزن، لە كۆمێنتێكیشدا لەسەر وێنەكە رۆناڵدۆ نووسیبووی "خۆشەویستی لە ئاسماندا".

ئەم سەردانەی رۆناڵدۆ و جۆرجینا لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەم یانەی ریال مەدرید لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 16ی خولی ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی لیگانیس دەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكانیش رەنگە زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید پشووی بە رۆناڵدۆ دابێت و لە یارییەكەی ئەمڕۆدا بەشداری پێ نەكات.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م