هونەرمەندی كورد حەسەن شەریف، لە نوێترین بەرهەمی هونەری باس لە ڕووداوه‌كانى عه‌فرین ده‌كات و دەڵێت "منداڵانى عه‌فرین منداڵى ئێمه‌ن"، و به گۆرانى باسى نه‌هامه‌تى منداڵانى عه‌فرین ده‌كات.
گۆرانى "منداڵانى عه‌فرین منداڵى ئێمه‌ن"، له هۆنراوه‌ى "شیبان سلێمان"ه، و میوزیكى له‌لایه‌ن "ئارى ئاكرێى"یه‌وه بۆ ئاماده كراوه، ده‌رهێنانى كلیپه‌كه له‌لایه‌ن "مه‌حسوم شه‌ریفه‌وه" بۆ كراوه.
پێش ئه‌م به‌رهه‌مه نوێترین به‌رهه‌مى حەسەن شەریف، بەناوی "ڕەش و شین" بوو لە تێكست و میوزیكی ئەمین بۆتانییە و باس لە خیاتەنە مێژووییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووى ده‌كرد، و گۆرانییەكی تایبەت بوو بۆ ئەو ڕۆژە.
حەسەن شەریف، لە ساڵی1985 دەستی بە كاری هونەری كردوە و چەندین ئەلبوومی گۆرانی هەیە خەڵكی دەڤەری بادینانە و لەدایكبووی ساڵی 1969ـی پارێزگەی دهۆكە، ماوەی چەند ساڵێك لە ڕیزی شۆڕشی نەتەوەیی كورد دژی ڕژێمی بەعس وەكو پێشمەرگەی كوردستان خەباتی كردووە.
ڕۆژی هه‌ینی 19ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له پارێزگای هاتای وڵاتی توركیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین، تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی شاری عه‌فرین و گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ ڕووسیا نه‌رمی نوواندووه و ئه‌مه‌ریكایش ته‌نیا به لێدوان و قسه‌ی نیگه‌رانی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یاندووه، به‌وهۆیه‌وه له ڕۆژی شه‌موو 20 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی ئاسمانی شاره‌كه كردووه و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز بۆ توركیا چۆڵی ناكه‌ن.
شاری عه‌فرین یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای سووریا و سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی سووریایه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی سێ هه‌زار و 850 كیلۆمه‌تری دووجایه، به‌گوێره‌ی ئاماری 2010 ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 523 هه‌زار كه‌س ده‌بێ و زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن.