به‌ ڤیدیۆ.. زۆرترین سووده‌كانى ڕه‌شكه‌ بزانه‌

:: AM:08:05:23/02/2018 ‌
ڕەشکە، یەکێکە لەو خۆراکانەی کە وا ناسراوە جگە لە مەرگ چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەکان دەکات.

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە خواردنی دوو گرام ڕەشکە لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کلۆکۆز و بەرگری ئەنسۆلین زیاد دەکات و سیسته‌می بەرگری لەش بەهێز دەکات.

خواردنی 100 تا 200 گرام ڕەشکە لە ڕۆژێکدا و بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و گەیشتن بە دۆخی ئاسایی سووڕی خوێن. بەهۆی بوونی مادەی تیمۆکینۆن لە ڕەشکەدا دەتوانێت لەش لە ژەهراویبوون بپارێزێت و هەروەها یارمەتی هەرسی خۆراکیش دەدات.

ڕەشکە یەکێکە لەو مادە خۆراکییانەی کە سوودی زۆرە بۆ تەندروستی، لە دیارترینیشیان حەوت سوودن کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن.

ئه‌مانه‌یش دیارترین سووده‌كان ڕه‌شكه‌ن :(کۆتاییھێنان بە ژھرە مادەکان- ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە- کەمکردنەوەی ھەوکردنەکان- کەمکرنەوەی کێش- وشکیی لووت چارەسەر دەکات- کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات).



وشە - محەمەد میران