بەم پارچەیە مۆبایلەكەت بكە مایكرۆسكۆب

:: PM:12:06:24/02/2018 ‌

زانایانی بواری تەكنەلۆجیا توانیویانە ئامێرێكی بچووكی پێشكەوتوو بەرهەم بهێنن كە لەگەڵ مۆبایلە زیرەكەكان پێوەست دەكرێ و دەبێتە مایكرۆسكۆبێكی ناوازە و پێشكەوتوو، ئەمەیش بۆ ئەوانەی لە بوارەكە و شیكردنەوەی نەخۆشییەكان شارەزان زۆر گرنگ و پێویست دەبێت.

زانایانی ئوسترالیا ئاشكرایان كرد، بەهۆی ئەم ئامێرە و پارچە بچووكەوە دەتوانن كامێرای مۆبایلەكانتان و هاوێنەكەی بكەن بە مایكرۆسكۆب و وردترین شیكاری بۆ تەنۆلكە جیاجیاكان بكەن، كە قەبارەیان یەك لەسەر 200 ملیمەتر بێ، بەوهۆیەوە دەتوانن زیندەوەرە زۆر وردەكان ببینن و بەشێك لە خانەكانی خوێنیش بە ڕوونی ببینن و تەواوی خانە ئیسفەنجی و ڕووەكییەكانیش لە شاشەی مۆبایلەكانتان دەخاتە ڕوو و دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی لێ بگرن.

ئەو مایكرۆسكۆبە بچووكە، هیچ پێویستی بە سەرچاوەی تری وزە نییە تا كار بكات، بەڵكو هەر لە ڕێی مۆبایلەكەوە پێوەست دەبێ و وزەی لێ وەردەگرێ، ئەو گڵۆپەی لە تەك كامێرای پشتەوەی مۆبایلە زیرەكەكان هەیە، دەبێتە هەمان ئەو گڵۆپەی لە مایكرۆسكۆبی ئاسایی كار دەكات و تیشكەكانی دەخاتەسەر تەنۆلكەكە و بە وردی ڕوونی دەكاتەوە، وردترین زیندەوەر و خانەكانتان پێشان دەدات.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د