كورتە فیلمی "باشترین خەڵات" باشترین خەڵاتی وەرگرت

:: PM:04:09:24/02/2018 ‌
 
هونەرمەندانی گەرمیان، بەكورتە فیلمێكی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای سلێمانی بەشدارییان لە فێستیڤاڵێكی تایبەت بەكورتە فیلم لە بەسڕە كرد و خەڵاتی باشترین كورتە فیلمیان مسۆگەر كرد.
 
واحیدی كفری نووسەر و دەرهێنەری فیلمی "باشترین خەڵات" بە"وشە"ی راگەیاند، كورتە فیلمی "باشترین خەڵات"ی هونەرمەندانی گەرمیان، لە فێستیڤاڵی كورتە فیلمی عێراق كە لە پارێزگای بەسڕە بەڕێوە چوو، خەڵاتی باشترین فیلمی پێ بەخشرا.
 
ئەو گوتی، فیلمەكە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای سلێمانییە و لە نووسین و دەرهێنانی خۆمە. كورتە فیلمەكە باسی هێرشی داعش بۆ سەر هونەرمەندان دەكات.
 
ئەمڕۆ شەموو 24ی شوباتی 2018 كارەكانی فێستیڤاڵی كورتە فیلمی عێراق  لە پارێزگای بەسڕەی باشووری عێراق كۆتا پێ هات.
 
گەرمیان / سەبری هۆرینی














وشە - سلێمان تاشان