خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كورد "سۆزان كه‌مال" وێنه‌یه‌كی كۆنى خۆی و پێشكه‌شكار "ئه‌ڤین ئاسۆ" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، كه تیایدا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانى نێوانیانى داوه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "سڵاوتان لێبێت، من سۆزانم نە ڕق و نە كینە و نە ڕكابەری لە ناخی مندا نییە، من سۆزانم كەسی تر نیم، هەموومان دەبێت دان بەوەدا بنێن كه ئەڤین یەكێكە لە باشترین پێشكەشكارەكان، ئەمە نووڵی نییە من شەخسی خۆم نە كێشەم لەگەڵ ئەڤین و نە هیچ پێشكەشكارێكی تر هەیە".
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى سۆزان كه‌مال، دواى ئه‌و وێنه‌یه دێت كه له‌گه‌ڵ "سۆڤینى" پێشكه‌شكار گرتى و كاردانه‌وه‌ى زۆرى دروست كرد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دوای ئه‌و وێنه و په‌یامه‌كه‌ی سۆزان، هه‌وادارانی هه‌ردوو لا بۆ سۆزانیان نووسیوه: "ئێوه ئه‌م كاره ته‌نیا له ڕقی ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێت وه‌ك ئه‌وتان لێ بێت، به‌ڵام به‌تواناكانی ناگه‌ن".
سۆزان كه‌مال، له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تر به‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه سۆزان ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگێگه ڕێكه‌وتنی كردووه، به‌ڵام له به‌رنامه تازه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه.