به‌هۆی جیاوازی خواست و ئامانجی سه‌ركرده‌كانیان و نه‌بوونی یه‌ك پڕۆژه له دوای 2003، سووننه‌ی عێراق تووشی په‌رته‌وازه‌یییه‌كی گه‌وره بوونه‌وه و به‌ره‌و ئاراسته‌ی جیاواز رۆشتن، د. عه‌بدوڕه‌زاق شمه‌ری ئه‌مینداری گشتیی گردبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ رزگاربوون، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا باسی دۆخی ئێسته‌ی عێراق و چاره‌نووسی ئه‌و خواسته‌ی سوننه له عێراق ده‌كات كه بۆ دروستكردنی هه‌رێمێك هه‌یانبوو.
*له سایه‌ی ئه‌و ته‌نگژه و تێكئاڵاوی و تێكه‌ڵیی فایله‌كانی دۆخی عێراق، چی ده‌بینن، چی له عێراق روو ده‌دات و داهاتوو چی ده‌بێت؟
ئه‌وه‌ی زانراوه عێراق له دوای ساڵی 2003وه له‌وه‌ته‌ی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی هاته دامه‌زراندن، سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق ده‌ستی كرد به گۆڕانكاری له ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون بۆ ده‌وڵه‌تێكی تر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شبه‌شێنه‌ی تایفی و ئه‌تنی و به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌نجوومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایییه كه له‌سه‌ر بنه‌مای سێ پێكهاته‌یی دیاری كرا، ئه‌وانیش شیعه كه ئه‌وكات بوونه خاوه‌نی 13 ئه‌ندام و سوننه كه بوونه خاوه‌نی شه‌ش ئه‌ندام و كورد كه پێنج ئه‌ندامیان هه‌بوو، بۆیه له‌و ساته‌وه سیسته‌مه‌كه بۆ به‌شبه‌شێنه گۆڕا و ئه‌وه‌یه كێشه‌ی گه‌وره كه عێراقی گه‌یانده ئه‌م رۆژه.
*ئێسته عێراق له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه و لیست و هاوپه‌یمانی بۆ به‌شداریكردن خۆیان ئاماده كردووه، به‌ڵام چی نوێ و گۆڕانكاری، به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر هه‌یه له رووی پڕۆگرام و ده‌موچاوه‌كانه‌وه؟
من سه‌یرم به‌وه دێت سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق به دیموكراسی وه‌سف ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه بووه‌ته رژێمێكی ته‌واو دیكتاتۆری له‌ژێر په‌رده‌یه‌كی تایفی و ئه‌تنیكی، به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و قسانه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق دوو پارتی سه‌ره‌كین، بێجگه له میلیشیاكان كه ده‌نگیان له‌سه‌ر هه‌مووان به‌رزه، هه‌موومان ده‌زانین كه له دوای 2003ه‌وه دوو حزبی سه‌ره‌كی هه‌ن ئه‌وانیش حزبی ده‌عوه وه‌ك نوێنه‌ری شیعه و پارتی ئیسلامی وه‌ك نوێنه‌ری سوننه كه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، هه‌رچی كورده ئه‌وان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن، به‌ڵام بۆ عه‌ره‌بی عێراق ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌ڵاتدار بوون، بۆیه سه‌رم سوڕ ده‌مێنێت كه وه‌سفی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق به دیموكراسی ده‌كرێت یان گۆڕانكاری به‌ره‌و دیموكراسی ده‌بێت.
*تا چه‌ند گه‌شبینن به دۆخی عێراق له سایه‌ی ئه‌و پرۆگرام و ئه‌جیندایانه‌ی هه‌ن و بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرێت؟
دۆخی عێراق به جۆرێكه ناتوانرێت بێته گۆڕین و رووناكییه‌ك له ئاسۆكه‌یدا ببینرێت، تا ئه‌وكاته‌ی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون بنیات نه‌نرێت، به‌بێ ره‌چاوكردنی لایه‌نی تایفی و ئه‌تنی، دووه‌میش تا ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و یاسا بسه‌پێنێت كه ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت خاوه‌ن بڕیار و ئیراده بێت سه‌خت نییه جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام هه‌مووان ده‌یزانن كه حكوومه‌تی به‌غدا له‌وه‌ته‌ی 2003ه‌وه تا ئه‌م ساته‌یش حكوومه‌تێكی ئیراده زه‌وتكراوه و ئه‌وه‌ی به كرده‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق ده‌كات له به‌غدا نوێنه‌ری باڵای ئێرانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ناو نراوه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه ئه‌وه‌ی لێره و له‌وێ پێی ده‌گوترێت جێبه‌جێی ده‌كات.
*به‌ر له چه‌ند مانگێك پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی سوننه له هه‌ولێر خرایه روو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سوننه‌كانه‌وه، ئه‌و پڕۆژه چی به‌سه‌ر هات؟
پڕۆژه‌كه تا ئێسته‌یش هه‌ر ماوه، به‌ڵام دوای كرده سه‌ربازییه‌كان و رووداوه‌كانی كه‌ركووك، ساردبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌گه‌رنا تا ئێسته‌یش پڕۆژه‌كه هه‌ر ماوه و ئه‌وكاته‌ی ده‌رفه‌ت گونجا، ئه‌وه پڕۆژه‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین و بۆ ئێمه بووه‌ته پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی.
*ئێسته چه‌ندان لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق ئاماده ده‌كرێن و ره‌نگه هه‌ست به‌وه كرابێت شیعه ئه‌وه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار هێناوه، تۆ چۆنی ده‌بینیت؟
پێشتر گوتمان و وریاییمان له‌باره‌یه‌وه دا كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا نه‌خرێن و له واده‌ی خۆیدا كرا، ئه‌وه مانای وایه پێكهاته‌ی شیعه له ناوچه‌كانی سوننه سوود وه‌رده‌گرێت و ئه‌وان ئاماده نه‌بوونی ئاواره و راگوێزراوه‌كان ده‌قۆزنه‌وه كه زیاتر له سێ ملیۆن سوننه‌ن، ئاماده نابن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و شیعه و نزیكه‌كانیان ده‌توانن له‌و پارێزگایانه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی لێیه، ده‌نگ بێنن.
*تا چه‌ند ئه‌جیندای ده‌ره‌كی له عێراق ئاماده‌یه و كاریگه‌ره بۆ سه‌ر بڕیار و حكوومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن و داهاتووی عێراق؟
من سه‌رم سوڕماوه كه ده‌ڵێین چه‌ند ئه‌جیندایه‌ك، راستییه‌كه‌ی یه‌ك ئه‌جیندای یه‌ك ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌كی هه‌یه نه‌ك چه‌ند ئه‌جیندایه‌ك، ئه‌ویش ته‌نیا ئێرانه، راسته ئه‌مه‌ریكا له 2003ه‌وه عێراقی داگیر كردووه، به‌ڵام ئێسته ئاماده‌بوونی ئێران زاڵ بووه به‌سه‌ر ئاماده‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا، بۆیه بڕیاری عێراق بڕیارێكی ته‌واو ئێرانییه و ئامانجه‌كانی ئێران له عێراق زانراوه كه به‌رپرسانی خۆیان رایانگه‌یاندووه به‌غدا وه‌ك پایه‌ته‌ختی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كه‌مان گه‌ڕایه‌وه، بۆیه ئامانجی ئێران فره‌وانخوازییه كه خومه‌ینی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران رای گه‌یاند، ئه‌وكاته‌ی داوای هه‌ناردنی شۆڕشی ئیسلامی كرد، واته هه‌ناردنی رۆشنبیری و بیر و ده‌سه‌ڵاتی فارسی بۆ ناوچه‌كه.