به‌رپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال رای ده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری عێراق و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ده‌نگی زۆرینه‌ی شنگالییه‌كان به‌ده‌ست دێنن".
قادر قه‌چاغ له‌م دیمانه‌یه‌ی ''وشه''دا ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو كه دۆخی شنگال زۆر خراپه و په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رێ ناده‌ن هاوكاری و ده‌رمان بگات به‌و ئێزیدییانه‌ی له شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه. دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "پارتی له شنگال پێنج یان شه‌ش كورسیی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌كات".
ئێسته ره‌وشی شنگال چۆنه؟
ئێسته زیاتر ٨٠%ی خه‌ڵكی شنگال له كه‌مپه‌كان ده‌ژین و ٢٠%یش له‌ناو شنگالن، ئه‌وانی ناوشار هیچ هاوكارییه‌كیان پێ ناگات به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رێ ناده‌ن هاوكاریی بچێت بۆ شنگال و رێی هاتوچۆی نێوان شنگال-دهۆكیان داخستووه، هه‌رچه‌نده ئێمه لای خۆمانه‌وه رێیه‌كه‌مان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی رێ نادات هاتوچۆ ده‌ست پێ بكاته‌وه، پێمان وایه له‌وه ده‌ترسن رێ بكرێته‌وه، ئه‌و ئێزیدییانه‌ی له شنگال ماونه‌ته‌وه هه‌ڵبێن له ده‌ستیان.
میلیشیاكان ژیانیان بۆ ئێزیدییه‌كان زۆر سه‌خت كردووه و هه‌موو جۆره پێشێلكارییه‌ك ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی كارگێڕیی شاره‌كه‌یان گۆڕیوه و به‌وه‌یش بۆشایی كارگێڕی و ته‌ناهی دروست بووه، له كاتێكدا ئه‌و گۆڕانكارییانه شه‌رعی نین و به حوكمی سه‌ربازی كراون. به‌گشتی خه‌ڵكی ناو شنگال له دۆخێكی خراپدان و ئێسته پێویستیان به ده‌رمان و خۆراك و جلوبه‌رگ هه‌یه، به‌ڵام حه‌شد نایه‌ڵێت هیچ پێداویستییه‌ك بگات به شارۆكه‌كه. بۆیه خه‌ڵكه‌كه له‌ژێر گه‌مارۆی قورسدان و ئێسته له شنگال پرۆسه‌ی ته‌عریب و به شیعه‌كردن ده‌ستی پێ كردووه و عه‌ره‌به‌كانی سوننه‌ش زۆر بێزارن له حه‌شدی شه‌عبی.
كه‌واته پڕۆژه‌ی پارتی بۆ شنگال چییه؟
پڕۆژه‌ی پارتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه بۆیان، وه‌ك چۆن پارتی پڕۆژه‌ی بۆ ناوچه‌كانی تریش هه‌بووه و هه‌یه، هه‌مان به‌رنامه‌مان بۆ شنگالیش هه‌یه ئه‌گه‌ر دۆخێكی سه‌قامگیر و ته‌ناهـی باڵ به‌سه‌ر شنگالدا بكێشێت ده‌ست به بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌كه‌ین.
ئێوه چ ئاماده‌كارییه‌كتان كردووه له شنگال بۆ هه‌ڵبژاردن و پارتی چه‌ند كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست دێنێت له ناوچه‌یه، له كاتێكدا ده‌گوترێ به‌شێك له ئێزیدییه‌كان له پارتی نیگه‌رانن؟
هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك ئاسته‌نگ هه‌ن له پرۆسه‌كه‌دا، بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س كارتی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه و هانیان ده‌ده‌ین بچن تۆماری خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه، پارتی له شنگال به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی سه‌رده‌م ٣١ كاندیدی خستووه‌ته ڕوو بۆ هه‌ڵبژاردن و ئامانجمانه ئێزیدییه‌كان ده‌نگیان نه‌فه‌وتێت و كه‌سانی ئێزیدی بچنه په‌رله‌مانی عێراق. بۆیه به‌گوێره‌ی ئه‌و رووپێوییه‌ی كردوومانه، پارتی پێنج یان شه‌ش كورسیی په‌رله‌مان له شنگال مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشه‌مان بۆ دروست نه‌بێ، چونكه ئێسته هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه هه‌ن.
به‌گشتیی وه‌ك چۆن له شنگال ده‌نگی ریفراندۆم له هه‌مووان به‌رزتر بوو، ئێسته ئێمه له هه‌وڵداین به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان خه‌ڵك به‌شداریی ده‌نگدان بكه‌ن و خۆیان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان وه‌رنه‌گرت، ئایا ئێزیدییه‌كان ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌ن كه ده‌گوترێ نیگه‌رانن؟
ده‌زانی هه‌ندێك كه‌س هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئێزیدی له كوردایه‌تی دوور بخه‌نه‌وه و دواتریش له پارتیی دوور بكه‌ونه‌وه، ده‌یانه‌وێ جارێكی تر شنگال ته‌عریب بكه‌نه‌وه، به‌ڵام با پشتڕاستی به‌و كه‌سانه بده‌م، به‌رنامه و ئه‌جینداكانیان ناگات به هیچ ئه‌نجامێك، چونكه ئێزیدی كوردی ره‌سه‌نن، كورد ئێزیدین و ئێزیدی كوردن، ره‌سه‌نایه‌تیی كورد له ئێزیدییه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و هیچ كه‌س ناگات به ئه‌نجام كه كار بۆ پچڕاندنی ئه‌و پێوه‌ندییه توندوتۆڵه‌ی ئێمه و ئێزیدییه‌كان بكات، بۆیه ده‌نگی زۆرینه‌ی ئێزیدییه‌كان له پرسی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌گه‌ڵ كورده و له ململانێی حزبیشدا له‌گه‌ڵ پارتین.
به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی عێراقیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ده‌نگی ئێزیدی بۆ خۆیان ببه‌ن، بۆچوونتان چییه له‌و رووه‌وه؟
هه‌ندێك لایه‌نی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ده‌نگی ئێزیدییان بۆ پارته‌كانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، نه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی كاندیده ئێزیدییه‌كان، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ به ده‌نگی ئێزیدی كاندیده‌كانی خۆیان سه‌ربخه‌ن، به‌ڵام ئێمه هه‌موو ئامانجێكمان ئه‌وه‌یه تاكی ئێزیدی ده‌ربچێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئێزیدی بچێته په‌رله‌مان، به دڵنیایییه‌وه له لیسته‌كه‌ی پارتییه‌وه ده‌رده‌چێت.
ئه‌ی ئێوه به‌پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان، كار ده‌كه‌ن بۆ مسۆگه‌ركردنی ده‌نگی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی سنووری كوردستان؟
ئێمه كاندیدێكمان هه‌بوو، به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بووه‌وه، ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو گرتووه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كارمان كردووه، ئێمه له هه‌موو چینێك كاندیدمان هه‌بووه، هه‌ر كه‌سێك بڵێت پارتی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، ئێمه وه‌ڵاممان بۆیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردن.
ئێوه كار له‌سه‌ر چ دروشمێك ده‌كه‌ن بۆ رازیكردنی ئێزیدییه‌كان تا ده‌نگ به پارتی بده‌ن؟
ئێسته هیچ دروشمێكمان دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام بێگومان دروشممان ده‌بێت و ئه‌م پرسانه لای پارتی به‌ستراونه‌ته‌وه به به‌رنامه‌ی سه‌رانسه‌ری و مه‌رجه‌عه‌وه، بۆیه له كاتی خۆیدا هه‌ڵمه‌تی چڕ و به‌رفراوان ده‌كه‌ین.
وشه/ دهۆك- كاروان باعه‌درێ