كۆمپانیای ڤیڤۆ كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 2018 دا مۆبایلێكی نوێی دروست كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ڤیڤۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤیڤۆ بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێ دروست كرد به‌ناوی "Vivo X20 Plus" ه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داناوه كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیارانی مۆبایلی شاشه گه‌وره.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ڤیڤۆ پاترییه‌كی 3905 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 600، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 10 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 12 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه6.43 ئیجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 x 2160پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌یه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگا بایت به میمۆری ده‌ره‌كیشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 540 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.