باڕبی تۆپی بالە.. ئەو كچە رووسییەی بە جوانییەكەی جیهانی سەرسام كردووە

:: AM:10:49:12/03/2018 ‌

ئەلیسا مانیۆنوك یاریزانی تۆپی بالەی هەڵبژاردەی رووسیا بەهۆی جوانییەكەیەوە جیهانی سەرسام كردووە و ناوی لێنراوە بە باڕبی تۆپی بالەی جیهان.

ئەلیسای تەمەن 22 ساڵ بۆ یەكەمجار لە شاری ڤلادیفۆستۆك لە یەكێك لە تیپە میلییەكانی وڵاتی رووسیا دەستی بە یاریكردنی تۆپی بالە كرد، لە ماوەیەكی كورتدا توانی سەرنجی یانە گەورەكان بۆخۆی راكێشێ و دواتریش بانگهێشتی هەڵبژاردەی رووسیا بكرێ.

ئەلیسا بەهۆی جوانییەكەیەوە بۆ یەكەمجار بەشداری لە ركابەرییەكانی شاجوانی بریمۆری ساڵی 2013 كرد و دواتریش لە ركابەرییەكانی شاجوانی 2016ی رووسیا و سوپەر مۆدێلی جیهانی 2016 بەشداربوو.

ئێستا وێنەكانی ئەلیسا لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بڵاو بوونەتەوە و بەتایبەتیش لە وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا، بەهۆی جوانی و رێكی لەشولارییەكەیەوە ناسناوی باڕبی یاری تۆپی بالەی جیهانی پێدراوە.
























وشە - ئامانج ئه‌كره‌م