ریال مەدرید بۆ گرێبەستی نیمار دەستبەرداری چەندان یاریزان دەبێت

:: AM:11:24:12/03/2018 ‌

تا دێت یانەی ریال مەدرید لە گرێبەستی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا نزیكتر دەبێتەوە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یانەی ریال مەدرید رازی بووە بە بەهای 400 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ نیمار بكات، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی پاریس سان جێرمان هاوینی رابردوو بە 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنە هێنایە تیپەكەیەوە.

یانەی ریال مەدرید بۆ پەیداكردنی ئەو بڕە پارە زۆرەیە ناچار دەبێت چەندان یاریزانی تیپەكەی بفرۆشێت كە لەسەرووی هەموویانەوە گاریس بێڵی ویڵزی و كەریم بەنزیمای فڕەنسین.

چاوەڕوان دەكرێ یانەی ریال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی نیمار ئەم یاریزانانە بفرۆشێ: گاریس بیڵ كە نرخەكەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، كەریم بەنزیما نرخەكەی 50 تا 75 ملیۆن دەبێت، ئیسكۆ 75 ملیۆن، كایلۆر ناڤاس 18 ملیۆن، سیبایۆس 17 ملیۆن، مایۆڕال 7.5 ملیۆن، ماركۆس یۆرێنتی 15 ملیۆن.

بەگوێرەی سەرچاوەكە یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانانەدا نیوەی پارەی كڕینی نیماری دەست دەكەوێ و نیوەكەی تریشی لە داهاتی یانەكە خەرج دەكات.

یانەی ریال مەدرید جگە لە نیمار و لەبەرامبەر فرۆشتنی ناڤاس پێویستی بە گرێبەستی گۆڵپارێزێكی نوێ دەبێت كە رەنگە ئەوانیش دێڤید دی خیا یان تیبۆ كۆرتوا بێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م