هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد "هانی موجته‌هیدی" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه و بڕیاری داوه به ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێكی هونه‌ری بۆ پشتیوانی كردن له كورد و عه‌فرین.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، خانمه گۆرانیبێژی كورد "هانی"، خۆی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك بۆ پشتیوانی كوردانی عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان ئاماده ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئێسته له پاریسی پایته‌ختی وڵاتی فڕه‌نسایه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه.
كۆنسێرته‌كه‌ى هانى له كاتێكدا ده‌بێت كه بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا به بۆنه‌ی یاده‌كانی ئازادی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، زنجیره كۆنسێرتێك له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا سازی بكرێت.
هانی له شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه و هه‌ر له‌و شاره‌یش گه‌وره بووه.له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه له‌و شاره خوێندوویه‌تی تا گه‌وره بووه، به‌ڵام هانی له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانی تر جیاواز بووه و هه‌ر به ته‌نیا بووه و هه‌ر به‌ته‌نیایش یاری كردووه. هه‌ر له منداڵییه‌وه شانۆگه‌ری كردووه و گۆرانی گوتووه وه‌ك هانی خۆشی ده‌ڵێت ئێسته‌یش هه‌ر به خه‌یاڵی منداڵییه‌وه ده‌ژیت.
هانى له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه شیعر و په‌خشانی نووسیوه و ده‌ستی وێنه‌كێشانی هه‌بووه و ڕۆڵی له شانۆگه‌ری گێڕاوه، هانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێسته من ھونه‌رمه‌ند نه‌بوومایه ئه‌وا سیاسه‌تمه‌دار بووم، چونكه ماڵباته‌كه‌م ھه‌موویان سیاسین.
له ساڵی 2000ه‌وه ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردووه. هانی ده‌ڵێت: "خۆشترین سات لای من ئه‌و ساته‌یه، كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ڕاده‌وه‌ستم گۆرانی ئه‌ڵێم له‌به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دانیشتوون."
هانی به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی جیهانی كردووه. هه‌روه‌ها چه‌ندان كۆنسێرتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجام داوه.