پیاوێك جوانترین باخچەی رۆمانسی بۆ ژنە نابیناكەی دروست دەكات

:: PM:03:15:01/10/2016 ‌

كوروكی، خانمێكی ژاپۆنییە و دوای تووشبوونی بە نەخۆشیی شەكرە و تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكەی، لە تەمەنی 52 ساڵیدا چاوەكانی توانای بینینیان لە دەست دا.

دوای لە دەستدانی بینایی چاوەكانی، ئەو خانمە تووشی بارێكی خراپی دەروونی و خەمۆكی بووەوە، هاوسەرەكەشی بە مەبەستی یارمەتیدانی لە هەڵستانەوەی لەو دۆخی تێكشكاوییە، بڕیاری دا سوپڕایزێكی پێشكەش بكات.

بۆ ئەمەش هاوسەری ئەو خانمە، هەستا بە گۆڕینی كێڵگە كشتوكاڵییەكەی خۆیان بۆ باخچەیەك، كە هەمووی تەرخان كردبوو بۆ گوڵی رەنگ وەنەوشەیی، ئەمەش چونكە رەنگی وەنەوشەیی رەنگی دڵخوازی ژنەكەی بوو پێش نابینابوونی.

هاوسەرەكەی ئەو باخچەیەی بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی هەستی بینین بە هەستی بۆنكردن بۆ كوروكی دروست كرد، بەمەش توانی دڵی هاوسەرەكەی خۆش بكات و دوای ئەوەش باخچەكەیان بوو بە شوێنێكی گەشتیاری و ئێستە لە شوێنانی ترەوە خەڵكی دێن بۆ سەردان و بینی باخچەكەیان، بە تایبەت لە مانگەكانی و مارچ و ئەپرێل، ساڵانە زیاتر لە 7000 گەشتیار سەردانیان دەكەن و ئیتر باخچەكەیان بە "جوانترین باخچەی رۆمانسیی دنیا" ناوبانگی دەركردووە.

وشە/ شاشەنیوز. و: ئەهمەد كەیفی


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی