گریزمان پابەندە بەو بەڵێنەی بە بەرشەلۆنەی داوە

:: AM:09:03:13/03/2018 ‌

ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كار لەسەر ئەوە دەكات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەو بەڵێنە جێبەجێ بكات كە بە یانەی بەرشەلۆنەی داوە و گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزا بكات.

ماڵپەڕی (یۆرۆ سپۆڕت)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: گریزمان خۆی یەكلایی كردووەتەوە و بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بكات.

جگە لە یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی رابردوودا چەندان گەورە یانەی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان پێشانداوە گرێبەست لەگەڵ گریزمان بكەن لەسەرووی هەمووشیانەوە یانەكانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فڕەنسی و ریال مەدریدی ئیسپانین.

گریزمان لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا تا ئێستا 16 گۆڵی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆمار كردووە و لە ریزبەندی پێنجەمی گۆڵكارانی خولەكە دێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م