هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر هەڵبژاردەكانی رووسیا و ئەڵمانیا یاری دەكات

:: AM:11:24:13/03/2018 ‌

بڕیارە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ مۆندیالی 2018 لەم مانگەدا دوو یاری هەڤاڵینی بەرامبەر هەڵبژاردەكانی رووسیا و ئەڵمانیا ئەنجام بدات..

یارییەكەی نێوان هەڵبژاردەی بەڕازیل و رووسیا لە رۆژی 23ی ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێ، یارییەكەی بەڕازیل و ئەڵمانیاش لە رۆژی 27ی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێ.

تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ناوی 25 یاریزانی وڵاتەكەی بۆ هەردوو یارییەكە تۆمار كردووە، هەروەها ناوی چەند ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەكەشی بەهۆی پێكانەوە دوور خستووەتەوە كە ئەوانیش برێتین لە نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی، دێڤید لویزی بەرگریكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ئەلێكس ساندرۆی بەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

ناوی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ هەردوو یارییەكە بەمشێوەی خوارەوەیە:-

گۆڵپارێز: ئەلیسۆن، ئەیدرسۆن و نیتۆ

هێڵی بەرگری: دانی ئەلڤێس، فیلیپی لویز، ڤاگنەر، مارسێلۆ، ماركینیوس، میراندا، كایۆ، تیاگۆ سیلڤا و گیرۆمێل

هێڵی ناوەڕاست: كاسیمێڕۆ، فێرناندینۆ، پاولینیۆ، ریناتۆ ئەگۆستۆ، كۆتینیو، ویلیان، فرێد و تالیسكا

هێڵی هێرشبەر: خیسۆس، دۆگلاس كۆستا، فێرمینیۆ، ویلیان خۆسێ، تایسۆن.


جێی باسە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییەكانی مۆندیال لە كۆمەڵەی پێنجەم لەگەڵ هەڵبژاردەكانی سویسڕا، كۆستاریكا و سڕبیا یاری دەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م