به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌وره زانای بواری فیزیا
ستیفن هۆكینگ له ته‌مه‌نی 76 ساڵی گیانی له ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره‌وه به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌ناڵێنێ، كه پێی ده‌گوترێ نه‌خۆشی جوڵه‌ی ده‌ماری یان برینی ده‌مار و شه‌له‌لی له‌سه‌رخۆ تا ته‌واوی جه‌سته‌ی ده‌گرێته‌وه.
هۆكینگ له 1942 له ئۆكسفۆردی ئینگلته‌را له‌دایكبووه و له منداڵییه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی له‌گه‌ڵدایه و ژیانێكی پڕ ئێش و ئازاری به‌ڕێ كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به یه‌كێك له مه‌زنترین زاناكانی دنیا داده‌نرێت، كه زۆر زانیاری نوێ و داهێنانی له بواری فیزیا هێنایه دی.
له 1963 و له ته‌مه‌نی 11 ساڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ی زیاتر ده‌ركه‌وت و پزیشكان ته‌نیا دوو ساڵیان بۆ دانا تا له ژیان بمێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر هاته ده‌ره‌وه و به گۆچان و كورسی كه‌مئه‌ندامان به‌رده‌وام بوو له ژیان و له بواری فیزیا قووڵبووه‌وه و چه‌ندان كتێبی له‌وباره‌وه نووسی.
به‌ناوبانگترین كتێبی هاوكینگ "دیزاینی گه‌وره" بوو كه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، چونكه ئه‌و به‌دوای ماهییه‌تی بوون و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گه‌ڕاوه، كه مرۆڤ چۆن دروست بوو، به به‌هێزترین بیردۆز داده‌نرێ، دوای كاره‌كانی چارلس داروین.