نیمار مەرجی هەیە بۆ مانەوە لە یانەی پاریس سان جێرمان

:: AM:07:39:15/03/2018 ‌

نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بەڕوونی چەند مەرجێكی خستووەتە بەردەمی ناسڕ خەلیفی سەرۆكی یانەكەی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتووش هەر لە ریزی یانەكەیدا بمێنێتەوە.

بەم دواییە دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە نیمار لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رێككەوتووە و هاوینی داهاتوو بە درێسی ئەو یانەیە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی دەكات.

رۆژنامەی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یەكێك لەو مەرجانەی نیمار خستوویەتییە بەردەمی خەلیفی برێتی بووە لە گرێبەستكردن لەگەڵ كاسێمێرۆی هاونیشتمانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

نیمار جەختی كردووەتەوە یەكێك لەو هۆكارانەی یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە قۆناغی 16 كرایە دەرەوە خراپی ئاستی تیاگۆ مۆتای ئەستێرەی ئیتاڵی بووە، بۆیە بۆ وەرزی داهاتوو دەبێت لە شوێنی ئەو كاسیمێرۆ یاری بكات.

نیمار هەروەها داوای لە خەلیفی كردووە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەندرێ تیر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئیمزا بكەن تا لە یارییەكانی وەرزی داهاتوو كێشەی گۆڵپارێزیان نەمێنێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م