كۆمپانیای (فیت بیت)ی ئه‌مه‌ریكی بۆ یه‌كه‌مجار كاتژمێرێكی زیره‌كی دروست كرد كه یه‌كێكه له به‌هێزترین كاتژمێره‌كان له دنیادا و هه‌وادارێكی زۆریشی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
time" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیای (فیت بیت) "Fitbit" ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكه ئه‌م كاتژمێره یه‌كه‌مین كاتژمێری زیره‌كه كه ئه‌م كۆمپانیایه دروستی كردبێت، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری داواكاریی هه‌وادارانی ئامێره‌كانی (فیت بیت)ی ئه‌مه‌ریكی كه له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو (فیت بیت) كاتژمێری زیره‌كی نییه، بۆیه بۆ یه‌كه‌مجار فیت بیت كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی دروست كرد.
كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی ئه‌م كاتژمێره چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێت، ئه‌م كاتژمێره نوێیه ناوی " Ionic smartwatch"ه و به‌شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و یه‌كێكه له باشترین و به‌هێزترین كاتژمێره زیره‌كه‌كانی دنیا كه ركابه‌ری كاتژمێری ئه‌پڵ و سامسۆنگ ده‌كات و نرخه‌كه‌یشی زۆر له‌و دوو كۆمپانیایه هه‌رزانتره كه كاتژمێری ئه‌پڵ به 329 دۆلاره و كاتژمێره‌كه‌ی سامسۆنگ به 299 دۆلاره، به‌ڵام كاتژمێری فیت بیت به 199 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.