له یادی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، خانمه گۆرانیبێژى ناودارى كورد "تارا ره‌سووڵ" گۆرانییه‌ك پێشكه‌ش به شه‌هیدانی ئه‌و شاره ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند تارا ره‌سووڵ، له په‌ێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گۆرانییه‌ك به‌بێ میوزیك، به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت و له‌سه‌ر گۆرانییه‌كه‌ى نووسیویه‌تی: "پێشكه‌ش بێت به‌ڕۆحی پاكی شه‌ھیدانی ھه‌ڵه‌بجه".
تارا ڕه‌سووڵ یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژانه‌ى خاوه‌ن ده‌نگێكى تایبه‌ته و خاوه‌ن چه‌ندان كلیپه. دوا كارى هونه‌ریى بریتى بوو له كلیپێكى گۆرانى بۆ كوردستان له‌گه‌ڵ زیاتر له 20 گۆرانیبێژى كورد، هاوسه‌رداره و هاوسه‌رى شاعیرى ناسراو هیوا حه‌لاقه.
ڕۆژى 16ى ئادار ساڵى 1988، ڕژێمی بەعس بەچەكی كیمیایی هەڵەبجەی بۆردومانكرد، بەوهۆیەوە پێنج هەزار هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و هەزارانی تریش بریندراربوون، تا ئێسته‌یش ئاسەواری چەكی كیمیایی بەسەر ژماریەك لە بریندارەكانەوە ماوە و تا ئێسته ژماریەك منداڵی بێسەروو شوێن نەدۆزراونەتەوە، كیمیابارانكردنی هەڵەبجە له ساڵی 2010 لە پەرلەمانی عێراق بە جینۆساید ناسێندرا.