كچه دیزاینه‌رى كورد سۆنیا بێتووشى كه خاوه‌نی چه‌ندان كۆلێكشنى جلوبه‌رگى تایبه‌تى و جوانى كوردى و جیهانى مۆده‌یه، له ئێسته‌دا له‌گه‌ڵ كچانى ئێرانى كێبه‌ركێ ده‌كات و به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى شاجوانى ده‌كات له ئێران‌دا.
سۆنیا به‌رۆژنامه‌ى "وشه"ى راگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ى جوانیى كچى كورد پیشان بده‌م و وه‌ك سیمبولێك بڵێم كچانى كورد تواناى زۆریان هه‌یه و جوانن، به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى miss iran ده‌كه‌م كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵبژاردنى ئێران. له ئێسته‌دا ناوى خۆم تۆمار كردووه، له‌م ڕۆژانه ده‌چمه ئێران تا زانیارى په‌یدا بكه‌م له‌باره‌ى كات و چۆنیه‌تیى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه و ده‌رچوونم. له ئێران‌دا بڕیاره فێستیڤاڵێكى گه‌وره‌ى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ساز بكه‌ن.
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانى به‌شداریكردن ئاماژه‌ی دا، ده‌بێت درێژیى باڵات 165 سم بێت و بڕوانامه‌ى زانكۆت هه‌بێت، جوانى و تواناش خاڵى گرنگى به‌شداریكردنن، ئه‌وه‌ش من ده‌گرێته‌وه كه ڕه‌نگه بتوانم له‌و كێبه‌ركێیه ئه‌و نازناوه وه‌ربگرم و ببم به‌شاجوان. ئه‌و جلانه‌ى به‌شداریى پێ ده‌كه‌م ده‌بێت ئێرانى بن چونكه له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، من جلى كوردى به‌كار ده‌هێنم تا زیاتر جلى كوردیى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات بناسێنم. هه‌ڵبژاردنه‌كه له هۆڵێكى private ساز ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن ئافره‌تن.
سۆنیا له ساڵى 1991 له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له دایك بووه و له ته‌مه‌نى 18 ساڵییه‌وه ده‌ستى به‌خوێندن كردووه له بوارى دیزاین و فاشیۆن، له ئێسته‌دا به‌هۆى كاره‌كانى بووه‌ته خاوه‌ن ناو و ناوبانگێكى تایبه‌ت به‌خۆى له‌سه‌ر ئاستى دنیا.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى